پیرۆز بێت ٣١ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه 
٣١ی جۆزه‌ردان ساڵرۆژی گیان‌به‌ختکردنی هاوڕێی ماندویی نه‌ناس و
تێکۆشه‌ر، «سه‌عید موعینی» ناسراو به «خانه«یه. کاک خانه‌ی موعینی
یه‌که‌مین پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه که دروست سی ساڵ له‌مه‌وپیش گیانی
خۆی له‌پێناو ئامانجه به‌رز و ئینسانییه‌کانی، له‌پێناو ئازادی و
سوسیالیسم، له‌پێناو نه‌هێشتنی زوڵم و بێداد و روخانی قه‌ڵای زۆرداریدا
به‌خت کرد. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ٣١ی جۆزه‌ردان له مێژووی کۆمه‌ڵه‌دا
به رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ناودێر کراوه و هه‌موو ساڵێک له‌م
رۆژه‌دا به‌تایبه‌ت رێز ده‌گیردرێ له یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی هه‌موو
ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه که گیانی خۆیان له پێناو
رێباز و ئامانجی رزگاریخوازانه و عه‌داڵه‌ت‌ویستانه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا
به‌خت‌کرووه. هه‌روه‌ها رۆژی ئه‌مه‌گناسی و رێزگرتنه له تێکوشانی
بێ‌وچان و ماندوبوونی هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه و ئینسانه تێکۆشه‌ر و
شۆڕشگێڕانه‌ی ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه که به‌شێک له ته‌مه‌نی خۆیان بۆ
به‌دی‌هاتنی ئه‌و ئامانجه به‌رزوپیرۆزانه ته‌رخان کردووه و بۆی
تێکۆشاون. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ده‌رفه‌تێکه بۆ ئاوڕدانه‌وه له‌و
قۆناغ و بارودۆخانه‌ی که تێپه‌رێندراون، وردبوونه‌وه‌یه له
که‌موکوڕیه‌کان و به‌راوردکردنی ده‌ستکه‌وته‌کان، پێداچونه‌وه‌یه
به سه‌ر راستییه‌کانی ئه‌مرۆی کۆمه‌ڵگا و هه‌ڵسه‌نگاندنی
داخوازییه‌کان و لێکدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی رۆژه، هه‌تا به
به‌رچاوروونییه‌کی گه‌شتر و دیدوبۆچوونێکی پوخته‌تر و خاراوتر و به
ئاسۆیه‌کی رووناکتر هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو ببردرێ و باشتر به پێی
سوننه‌ت و رێوشوێنه جێ‌که‌وتوو و پربایه‌خه‌کانی کۆمه‌ڵه رێگای
بۆپێشه‌وه بپێورێ.
کاک خانه‌ی موعینی ژیانێکی که‌م به‌ڵام به‌بایه‌خ و پڕبه‌های
تێپه‌ڕاند. شۆرشگێڕێکی کارلێهاتووی ده‌ورانی سه‌ختی تێکۆشانی نهێنی
بوو. نمونه‌یه‌کی به‌رچاو بوو له ئازایه‌تی و راوه‌ستان له
به‌رامبه‌ر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ناو گرتووخانه‌کانی رژیمی پاشایه‌تی و
پارێزه‌رێکی به‌جه‌رگی نهێنییه‌کانی هه‌ڵسووڕانی رێکخراوه‌یی کۆمه‌ڵه
بوو. «کاک خانه» پاش ده‌ربازبوون له گرتووخانه و ده‌رکه‌وتنی
سه‌ره‌تاکانی خه‌باتی روو له گه‌شه‌ی جه‌ماوه‌ریی له ئێران و
کوردستان، بۆ ئه‌نجامدانی راسپارده و ئه‌رکێکی ته‌شکیلاتی رووی له
کوردستانی عیراق کرد و به داخێکی گرانه‌وه پاش ماوه‌یه‌ک و له رۆژی
٣١ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاویدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له
پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که‌وتنه بۆسه‌ی
به‌کرێگیراوانی رژیمی فاشیستی و سه‌رکوتگه‌ری به‌عس و گیانی له‌ده‌ست
دا و بوو به سه‌رقافڵه‌ی کاروانی هه‌رگیز نه‌مری گیانبه‌ختکردوانی
کۆمه‌ڵه.
هه‌شت مانگ دوای ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه به‌شێکی گرینگ له
ئاره‌زوکانی کاک خانه هاته دی و داموده‌زگای رژیمی سه‌ره‌رۆی
پاشایه‌تی که‌وته به‌ر سێڵاوی رق و تووره‌یی شۆرشگێرانه و
جه‌ماوه‌ریی له سه‌رانسه‌ری ئێران و کوردستان و ئه‌و سیستمه گه‌نیوه
ڕاماڵی زبڵدانی میژوو کرا.
به تێک‌ته‌پینی ئه‌م کۆسپه گه‌وره‌ی سه‌ر رێگای ره‌وتی هه‌ڵدان و
به‌ره‌وپێشچوونی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له وڵات، ده‌لاقه‌یه‌ک بۆ
رزگاربوونی وزه‌ی جه‌ماوه‌ریی له تاریکستانی خه‌فه‌قان و ئیستبداد
کرایه‌وه. له‌م ده‌رفه‌ته‌شدا کۆمه‌ڵه ـ ئه‌و رێکخراوه نهێنییه‌ی
که به ره‌نج و ماندویه‌تی ده‌یان کادری وه‌ک «کاک خانه»
سه‌رکه‌وتوانه سه‌رده‌می خه‌باتی نهێنی و به‌خۆداهاتنی تێپه‌ڕاندبوو ـ
تێکۆشانی ئاشکرا و روو له گه‌شه‌ی خۆی ده‌ست‌پێکرد. ئیتر سه‌رده‌مێکی
نوێ و بنیاتنه‌ر بۆ کۆمه‌ڵه هاتبووه پێش و مه‌یدانێکی به‌رینی سیاسی
و جه‌ماوه‌ری کرابووه‌وه تا به‌کرده‌وه ده‌ورونه‌خشی خۆی بۆ پاراستنی
ماف و ئازادییه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان و چه‌سپاندنی
ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆرش و سازماندان و رێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی له
ناو کۆمه‌ڵگادا بگێڕێ.
هێشتا شه‌پۆڵی خرۆشانی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوو له دژی داموده‌زگاکانی
پاشایه‌تی نه‌نیشتبوه‌وه، هێشتا چل رۆژ له سه‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵانی
ستمدیده و ئازارچێشتووی کوردستان تێ‌نه‌په‌ڕیبوو که ده‌سه‌ڵاتدارانی
نوێ به ئاڵای ئیسلامییه‌وه که‌وتنه بڕوبیانوو له خه‌ڵکی
ئازادیخوازی کوردستان و زمانی ئاگر و ئاسنیان خسته گه‌ڕ بۆ پاشه‌کشێ
کردن به‌م خه‌ڵکه و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕش. هه‌ر له‌م
رۆژانه‌وه جارێکی‌تر گه‌رای یه‌که‌م بیرۆکه‌ی به‌رگری جه‌ماوه‌ری له
دژی زۆروێژی و پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ له ناو کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستاندا چرۆی کرد.
کۆمه‌ڵه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شێلگیرترین هێزی سیاسی بوو که قۆڵی بۆ
سازدان و رێکخستنی به‌رگری و موقاومه‌تی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵماڵی و هه‌ر
لێره‌شه‌وه بوو که هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه وه‌ک باسکێکی چه‌کدار و
به‌توانای ئه‌و به‌رگریی جه‌ماوه‌رییه سه‌ری هه‌ڵدا، تا داکۆکی له
داخوازییه ره‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان بکات، تا پارێزه‌ری ماف و
ئازادییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بێ، تا دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندی، ماف و
داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و خه‌ڵکی
مه‌ینه‌ت‌دیتوی کوردستان بکا و له پێناو بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئازاد و سوسیالیستیدا تێ‌بکۆشێ.
ئه‌مه سیمای جووڵانه‌وه‌یه‌کی عادلانه و راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی
به‌شمه‌ینه‌ت و سته‌ملێکراو بوو که پێی نابووه قۆناغێکی تازه‌وه،
به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌رده‌می خۆیه‌وه. نه‌هێشتنی سته‌می
نه‌ته‌وه‌یی، ده‌سته‌به‌ربوونی ئازادییه دموکراتیک و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ڕاماڵینی هه‌ژاری و دواکه‌وتوویی، بنیاتنانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی عادڵانه و ئینسانیی دوور له چه‌وساندنه‌وه، هه‌وێنی
سه‌ره‌کی ئه‌و جووڵانه‌وه ره‌وا و عادڵانه‌یه بوو که کۆمه‌ڵانی
به‌رینی خه‌ڵکی کوردستانی هێنابووه ناو مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کی
ده‌سته‌ویه‌خه‌ی سیاسی ـ کۆمه‌ڵایه‌تی دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی
کۆنه‌پارێزی کۆماری ئیسلامی.
کۆمه‌ڵه وه‌ک رێکخراوێکی به‌ده‌ربه‌ست و به‌مشور، هه‌ستی به هه‌موو
ئه‌و راستییانه ده‌کرد و ده‌رکی به جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌و
جوولانه‌وه‌یه، ویست و داخوازی و پێویستییه‌کانی ده‌کرد و هه‌موو
هه‌وڵ و توانای خۆی بۆ رێکخستن، به‌ره‌وپێش‌بردن و قووڵترکردنه‌وه‌ی
ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه خسته گه‌ر. کۆمه‌ڵه به روانگه‌ی
سوسیالیستییه‌وه بانگه‌شه‌ی بنیاتنانی دنیایه‌کی ئازاد و ئینسانی
ده‌کرد، لێبڕاوانه خوازیاری سڕینه‌وه‌ی جیاوازی و سته‌می نه‌ته‌وه‌یی
بوو، خوازیاری نه‌هێشتنی داب و یاسای کۆن و ریسای باوک مه‌زنی بوو،
یارمه‌تیده‌ری راسته‌قینه‌ی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان بوو،
نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار و فه‌لا و
هه‌ژار و چه‌وساوه بوو، بانگه‌شه‌ی دۆستایه‌تی و هاوپێوه‌ندی
خه‌باتکارانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و باقی شوێنه‌کانی‌تر و لێک
نزیک‌بوونه‌وه‌ی هه‌موو هێز و لایه‌نه ئازادیخوازه‌کانی سه‌رانسه‌ری
ئێرانی ده‌کرد. هاوده‌م و هاوراز و یارمه‌تیده‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
فه‌قیر و هه‌ژار بوو، به ته‌نگ خۆشی و ناخۆشیه‌کانیانه‌وه بوو، له
زمانیان ده‌گه‌یشت و ئاگاداری قووڵایی ره‌نج و مه‌ینه‌تییه‌کانیان بوو،
هیچ مه‌یدانێکی ژیانی راسته‌قینه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا نه‌بوو که خۆێ لێ
ببوێرێ... هه‌ر ئه‌م به‌شداری راسته‌قینه و به‌کرده‌وه‌یه له هه‌موو
بواره‌کانی خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوون که کۆمه‌ڵه و هێزی
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کرده هێزێکی خاوه‌ن متمانه، حاشا لێ‌نه‌کراو و
به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو مه‌یدانی سیاسی کوردستان و ئێران‌دا.
ره‌وره‌وه‌ی ئه‌م ره‌وته و ئه‌م قۆناغه نوێیه زیاتر له سی ساڵه
به‌ڕێوه‌یه. ئه‌م ده‌ستپێک و درێژه‌دانه هه‌روا به حاسان نه‌چۆته
پێش، له‌م ماوه‌یه‌دا خه‌باتێکی سه‌خت و دژواری پڕ له هه‌وراز و لێژ
به‌ڕێوه چووه و گه‌لێک ئه‌زمون و ده‌ستکه‌وتی مێژوویی پڕبایه‌خی به
شوێن خۆیدا هێناوه که هه‌مێشه جێگای که‌ڵک و ده‌رس‌لێ‌وه‌رگرتنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا کۆڵێک ئاسته‌نگ و "خه‌ساری بێ‌گه‌ڕانه‌وه"ش
هاتوونه‌ته سه‌ر رێگا، گه‌لێک که‌موکوری و لێک‌دابڕان و چه‌ندبه‌رکی،
په‌رته‌وازه‌یی و لادان له سوننه‌ت و رێوشوێنه گرێنگ و
جێ‌که‌وتووه‌کانی کۆمه‌له‌ش سه‌ریان هه‌ڵداوه که تا راده‌یه‌ک
ده‌توانین بڵێین کۆمه‌ڵه‌یان له‌و جێگا و شوێنه شیاو و
راسته‌قینه‌یه‌ی خۆی دوور خستۆته‌وه و ده‌توانێ زه‌بر له متمانه‌ی
جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵه بدات. ئه‌مه‌ی ئێستا ئه‌مرۆ له گۆرێدایه
چاره‌نووسێکی نه‌گۆڕ نیه، ده‌کرێ له پێناو چه‌سپاندن و پاراستنی
هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وته مێژووییانه‌ی که به خوێن و ئاره‌قه و
ماندویه‌تی هه‌زاران ئینسانی له‌خۆبردووی تێکۆشه‌ر و شۆڕشگێڕ
هاتوونه‌ته ده‌ست، هه‌وڵی جیدی بدرێ بۆ که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی
په‌رته‌وازه‌یی و زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و دژوارییانه‌ی که
ئیشاره‌یان پێکرا.
ئه‌مرۆ ره‌وتی کۆمه‌ڵه به گشتی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و کۆسپانه به‌ر
له هه‌ر شتێک پێویستی به یه‌کانگیری و لێک‌نزیک بوونه‌وه‌یه.
کردنه‌وه‌ی درگای دیالۆگ و ئه‌نجامدانی کار و سیاسه‌تی هاوبه‌شه.
گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر سوننه‌ت و رێوشوێنی شۆرشگێڕانه و خۆنه‌ویستیی
و هه‌ستی هاورێیه‌تی جارانه. ئه‌مرۆ ئه‌م پێویستییه گرینگییه‌کی زیاتر
له هه‌میشه‌ی په‌یدا کردووه و به‌رپرسیارتییه‌کی گه‌وره‌ی دوور له
به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی و تاقمه‌یی ده‌خاته سه‌ر شانی هه‌موو
لایه‌ک.
ره‌وتی روداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند رۆژانه و هاتنه سه‌ر شه‌قامی سه‌دان
هه‌زار که‌س له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ناراز‌ی له تاران و شاره
گه‌وره‌کانی ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازانه‌ی «ولایه‌تی
موتڵه‌قه‌ی فه‌قیه» و به‌رزبوونه‌وه‌ی هاواری «نه‌مان بۆ دیکتاتۆر»
پێویستی ئه‌و نزیک بونه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر له ناو ره‌وتی کۆمه‌ڵه به‌ڵکو
له ئاستێکی به‌رین‌تری هێزه سیاسییه‌کانی به‌ره‌ی ئوپوزیسیونیشی
چه‌ند قات کردوته‌وه. ئه‌و رووداوانه نیشانه‌یه‌کی ئاشکران بۆ هاتنه
گۆڕی بارودۆخێکی نوێ و پێکهاتنی گۆڕانێکی تازه له پاره‌سه‌نگی هێزه
سیاسی و کۆمه‌ڵاتی و جه‌ماوه‌ریه‌کانی سه‌حنه‌ی سیاسی ئێران، که له
ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا بێ‌وێنه‌یه. ئه‌گه‌رچی هێشتا ئه‌مه
وه‌رچه‌رخانێکی یه‌ک لایی که‌ره‌وه‌ی دژ به ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕانه‌ی
ئیسلامی نیه، به‌ڵام ئه‌م باروزروفه بۆ ئه‌وه نابێ به ناو و به
بیانوی ئه‌وه‌ی که «ئه‌مه کێشه و سناریوی له پێشدا ئاماده‌کراوی
باڵه‌کانی رژیمه و پێوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه!» چاوی لێ غافڵ بکرێ.
ئه‌م باروزروفه ئاماده‌گی، خۆرێکخستن، وشیاری و وردبینییه‌کی زۆری
ده‌وێ. ته‌نیا جه‌ماوه‌ری یه‌کانگیر و هاوده‌نگ ده‌توانن ده‌رفه‌ته
مێژووییه‌کان به باشی بقۆزنه‌وه و که‌ڵکی مێژوویی لێ وه‌ربگرن.
پیرۆز بێت ٣١ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه
به‌رز و به‌رێز بێت یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی هاوڕێ «خانه‌ی موعینی» و
هه‌موو گیانبه‌ختکردوانی کۆمه‌ڵه
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی.
٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٨
فراکسیونی فه‌عالییه‌ت به‌ناوی کومه‌له
|