بۆ یه لدای جوانه مه رگ

دوو کێله به دری تر

له گۆرستانی قوربانیه کانی

شه رف دا

له ته نیشتی گۆڕی "دۆعا"

له عه رزچه قین

یه که م جارنیه گول له ی

شه ره ف له جه سته ی

گوڵێک ئه چه قێ

یه که م جارنیه

گه روی ما سیێک به قولاپی

گومان نه خنکێ

یه که م جارنیه

گاشه به ردێ نه بی به تابوتی

چه پکه گوڵێک

یه لدا !

تۆ به به له می خوزگه کانت

له سه ر زه ریای خه ێاڵ

په ریته وه و

به ره وشاخ سنوورت به زاند

بست به بست چویته پێش

له مه ته رێزی دژبه هه ڵاواردنی

پیاو مه زنی دا

ده ستت له سه ر په له پیتکه ی

تفه نگه که ت دانا و

وه ک خه با تکاریکی

نه ترس له به رانبه ر له شکری

دنیای نا یه کسانی دا

وێستای

ئه نگوستیله که ت کرد به ئاڵقه ی

نارجۆک و سینه ت کرد به

قه ڵخان

به ڵام، به ڵام

هه موو شه وێک له شیرین خه ودا

دابو نه ریتی پیاو مه زنی و هه ڵا واردن

ئه بوون به کابۆس

چۆکیان له سه ردڵت ئه نا

خۆشه ویستت بووبه شمشێری

دوو ده م

له به رانبه رت دا شانۆی

تابووتی مه رگی تۆی ئه نواند

هاوسه رت خۆیکرد به

مار و سه ری له بان ئاڵقه ی

لاشه ی دا وه ک نیگا بانێکی ترسنۆک

چاوه ڕوان بوو تاکوو

بزانی چاوه کانت بۆکام کانی

یام بۆ سێبه ری کام داری خوزگه کا نت

ئه ڕوا نێ

هه ر تۆ نه بوی گول له ی نامووس

له قه لبت چه قی

هه رتۆ نه بوی بویت به قوربانی

ئه ندێشه و بیری بۆ گه ن و

کۆنه په رستی

ئه و دوو گوڵه سووره له لایه ن

خۆشه ویسته که ت به دیاری

له سه رسینه ی تۆ درا

هی باخێک بوون که به ئاوی

قوڕاوی وڵێڵی توند و تیژی

ئا و درا بوو

ئه دوو گول له له قه لبی تو

چه قین

گول له ی تفه نگێک بوون له

فیشه کدانی له شکری به زیو و

بیریی ڕوو له سه رو لێژی به ره و

ئه ندێشه ی دنیای سه رده می

شمشێرو وشتر

که و توونه ته ڕێگا به دوای

قافڵه ی دنیای ریش و ته سبێح دا

خۆێان کیش ئه که ن.

١٩٬١٢٬٢۰١٢ که مال موحه مه دی