حێگره كورده‌كه‌ی "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد"ی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران،
سكاڵای یاسایی دژی سێ په‌رله‌مانتاری وولاته‌كه‌ی ده‌كات.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌وه‌یان بلاوكرده‌وه كه "محه‌مه‌د ڕه‌زا
ڕه‌حیمی" جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری وولاته‌كه‌یان سكالای یاسایی
دژی سێ ئه‌ندام په‌رله‌مانی وولاته‌كه‌ی تۆمار ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بلاوكرده‌وه كه‌ڕه‌حیمی به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندنی
له‌لایه‌ن ئه‌و سێ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه بڕیاریداوه سكاڵای یاسایی
له‌دژیان تۆماربكات.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه ڕه‌حیمی له‌لایه‌ن ئه‌و 3
په‌رله‌مانتاره‌وه تۆمه‌تی ساخته‌یی له‌بڕوانامه‌ی خراوه‌ته پاڵ
وئه‌ویش جگه‌له‌وه‌ی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه داوای یاسایی له‌سه‌ر
تۆماركردوون.