بێده‌نگییه‌کی مه‌ترسیدار
له‌په‌راوێزی پیلانی تێرۆریستیی نوێی کۆماری ئیسلامی‌دا
جوامێر مارابی- هۆڵه‌ند
ئه‌وه خه‌ریکه ده‌بێت به دوو هه‌فته که پیلانی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر یه‌کێک له ئۆپۆزیسیۆنی سه‌رنگوونیخواز ئاشکرا بووه. به‌داخه‌وه دیار نییه که ئینتێرپۆل به پێی چ پیوانه‌یه‌ک که‌وتۆته هاوده‌نگی له‌گه‌ل کۆماری ئیسلامی و ناوی 12 که‌س له سه‌رانی (حێزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران-حێکمه‌تیست)ی له سه‌ر سایته‌که‌ی خۆی وه‌کوو سه‌رانی باندی تێرۆریستی سازماندرا و سه‌رۆکی بانده‌کانی ماده‌سرکه‌ره‌کان داناوه.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئاشکرا بووه، ئیتێرپۆل به پێی بڕیارێکی دادگای شاری سنه به دژی رێبه‌ریی ئه‌و حێزبه، ده‌ستی داوه‌ته وه‌ها کارێک. هه‌ر ئه‌و دادگایه‌ی که هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا حوکمی ئێعدامی بۆ چه‌ندین چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌رکرد و به‌داخه‌وه چه‌ن دانه‌یه‌ک له‌و حوکمانه‌شی به‌رێوه برد. ئه‌م پیلانه له لایه‌ن رژیمێکه‌وه دارێژراوه که هه‌نارده‌کردنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران له رێگه‌ی سو‌پای قودسه‌وه، به یه‌کێکه له کۆله‌که سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م رژیمه دێته ئه‌ژمار. هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا هه‌موو سه‌فاره‌ته‌کانی رژیم وه‌کوو بنکه‌ی جاسووسی چالاکانی سو‌پای قودس به‌کار دێت. جگه له‌م کارانه‌ش به‌شێک له کاره‌کانی ئه‌م بنکه جاسووسییانه بریتییه له شناسایی و نائه‌من کردنی ژیانی چالاکانی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
پیلانێکی تێرۆریستی له دنیادا نابیندرێت که به‌جۆرێک له جۆره‌کان ده‌ستی ئه‌م رژیمه‌ی له پشته‌وه نه‌بێت. ئه‌م پیلانه تێرۆریستییه له لایه‌ن رژیمێکه‌وه دارێژراوه که به درێژایی ته‌مه‌نی په‌ڕ له جینایه‌تی خۆی چالاکانی سیاسی نه‌یاری خۆی و هه‌موو حێزبه‌کانی کوردستان که بۆ مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست خه‌بات ده‌که‌ن به تێرۆریست و بانده‌کانی تاوانی رێکخراو له قه‌له‌م ده‌دات. رژیمێکی تێرۆریست که جینایه‌تی 28 گه‌لاوێژی کوردستان و قه‌تڵی عامی زیندانیانی ساڵی 1367ی هه‌تاوی و قه‌تڵه زه‌نجیره‌یه‌کان و سه‌دان کرده‌وه‌ی تێرۆریستی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران، ته‌نیا گۆشه‌یه‌کن له کارنامه‌ی پڕ له جینایه‌تی ئه‌و. دوای ئه‌م هه‌موو جینایه‌ته ئه‌م رژیمه ئینسانکوژه ده‌یه‌وێت پیلانێکی دیکه به دژی نه‌یارانی خۆی به‌رێوه به‌رێت.
*رژیم به دوای چ ئامانجێکدا ده‌گه‌رێت و بۆچی حێکمه‌تیسته‌کان؟
رژیم له‌م کاره‌یدا به‌دوای ئامانجێکی درێژماوه‌تر و فراوانتردا ده‌گه‌رێت. مه‌به‌ستی ئه‌و ته‌نیا مه‌حدود نابێته‌وه به حێکمه‌تیسته‌کان. چونکه رژیم به‌باشی له‌م راستییه تێده‌گات که بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و بوونی حێزبه‌کانی ناو گۆڕه‌بانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستان که له باشووری کوردستان بنکه و مه‌قه‌ڕاتیان هه‌یه و له په‌نا گوێی ئه‌ودان و خاوه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و که‌ناڵی ئاسمانی و رێکخستنن و چالاکی به‌رچاویان هه‌یه، گه‌لێك مه‌ترسیداره‌تره له حیزبێک که له دووره‌وه‌و له ڕێگه‌ی راگه‌یاندن و جار‌و باره‌ش له رێگه‌ی "گ- ئا"ه‌وه جه‌وله‌یه‌کی سیاسی بکه‌ن. هه‌ر کامه له‌و حیزبانه لانیکه‌م خاوه‌ن سه‌رده‌مێک له خه‌باتی چه‌کداری به‌رگریخوازانه‌ن و سه‌رده‌مانێک هه‌موو قوژبنێکی کوردستان ببووه جه‌هنه‌م بۆ داگیرکه‌ران و ببووه مه‌یدانی چالاکی ره‌وای پێشمه‌رگه، تۆ بڵێی رژیم ئه‌مانه‌ی له بیرچووبێته‌وه؟ بێگومان وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌رێیه.
ئه‌ی بۆچی حێکمه‌تیسته‌کان؟
من پێم وایه هه‌ڵبژاردنی حێکمه‌تیسته‌کان له لایه‌ن رژیمه‌وه ئاگاهانه‌یه. به پێی مێتۆدێک له حیزبایه‌تی که حێکمه‌تیسته‌کان ره‌چاوی ده‌که‌ن، ده‌توانم بڵێم په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئۆپۆزیسیون به چه‌پ و راسته‌وه باش نییه و ئه‌وان له وتار و هه‌ڵوێسته‌کانیاندا له بۆنه‌و قۆناخی جیاوازدا هێرشیان کردووه و ده‌ی‌که‌نه سه‌ر هه‌مووان و هیچ لایه‌نێکیان جگه له خۆیان قبۆڵ نییه. رژیم به‌مه‌ش ده‌زانێت و پێی وایه که له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه که‌مترین پشتیوانی لێده‌کرێت و پرۆژه تیرۆریستییه‌که‌ی بۆ ده‌چێته سه‌ر و له نه‌تیجه‌دا هارتر ده‌بێت و ده‌سکه‌وتێکی هه‌یه و وه‌کوو کارتێکی گۆشار بۆ سه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه به کاری ده‌هێنێت. به‌دڵنیاییه‌وه حێزبه‌کانی کوردستانیش ئامانجی سه‌ره‌کی ده‌بێت.
*حێکمه‌تیسته‌کان ده‌ڵێن چی؟
هه‌روه‌ک له قسه‌و باسه‌کانی کورش موده‌ریسی که‌سی یه‌که‌می ئه‌و حێزبه‌دا هاتووه: به قه‌ولی ئه‌و رژیم له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئیحساسی مه‌ترسی ده‌کات و رژیم له ناو ئۆپۆزیسیۆنی چه‌پدا لایه‌نی هه‌ره رادیکاڵ و پڕکاریگه‌ریی هه‌ڵبژاردووه. هه‌روه‌ها به قه‌ولی ئه‌و رژیم ده‌ترسێت رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه به‌وانه‌وه بناسرێته‌وه!
ئه‌وان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن؛ ره‌نگه کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی گه‌وره‌ی جاسووسی زلهێزه‌کان که‌وتبێته سات و سه‌ودا و ئه‌وان له سه‌رانی ئه‌لقاعیده که به‌شێکیان له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن ته‌حوێل به‌وان بدات و ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌یان بۆ کۆنترۆڵ بکه‌ن. جگه له‌مه، هه‌ندێ که‌سی دیکه‌یان باوه‌ڕیان وایه که له ده‌ره‌وه‌ی ئێران حێکمه‌تیسته‌کان رژیمیان ریسوا کردووه و له ناوه‌وه‌ی ئێرانیش به‌تایبه‌ت له ناو خوێندکارانی زانکۆکان‌دا و هه‌روه‌ها له‌ناو کرێکاران و ژناندا ده‌ور و نه‌خشی زۆر کاریگه‌ریان هه‌یه. هه‌ر بۆیه رژیم ئیتر ته‌حه‌مولی نه‌ماوه‌و که‌وتۆته جموجۆڵ به دژی ئه‌وان.
* بۆچی لایه‌نه‌کانیتر به زۆری لامباره‌یه‌وه بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه؟
هه‌ندێ که‌س و لایه‌ن لایان وایه ئه‌مه شتێکی وانییه و حێکمه‌تیسیه‌کان خۆیان گه‌وره‌ی ده‌که‌نه‌وه. هه‌ن که‌سانێکیش به‌بێ ئینسافییه‌وه جۆرێک گومان بڵاوده‌که‌نه‌وه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که ره‌نگ ئه‌مانه کارێکیان کردبێت. به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆری که‌س و لایه‌نه‌کان به‌باشی ده‌زانن ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی جیددیه و له هه‌مان کاتیش‌دا هیچ کارێک ناکه‌ن. ته‌نانه‌ت له ده‌رکردنی راگه‌یاندنێکیش خۆیان ده‌بوێرن. چونکه پێیان وایه به‌م پشتیوانیکردنه‌ی ئه‌وان، حێکمه‌تیسته‌کانی پێ گه‌وره ده‌بێت و مه‌تره‌ح ده‌بن و زماندرێژتر ده‌بن.
من پێموایه ئه‌مه هه‌ڵوێستێکی دروست نییه. ده‌بێ هه‌ر حیزب و لایه‌ن و کاسایه‌تییه‌ک به هه‌ر بیر و باوه‌ڕێکه‌وه که هه‌یانبێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌م پیلانگێڕییه تێرۆریستییه‌ی رژیمی دایه‌نگه‌ی تێرۆریزم‌دا به دژی ئه‌م حێزبه دیاریکراوه که له راستیدا پیلانێکه به‌دژی هه‌موو نه‌یارانی خۆی، جا ئاش به‌سه‌ره، (ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌م قه‌یرانه تازه قووڵه‌ی که تێی که‌وتووه رزگاری بێت، که هیوادارم رزگاری نه‌بێت) هه‌ڵوێستی جیددی وه‌ربگرن و به توندی مه‌حکومی بکه‌ن و بۆ پاشه‌کشه کرد‌ن به رژیم له‌م پیلانگێڕییه‌دا ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان دێت کۆتایی نه‌که‌ن. من پێم وایه ئه‌مه مه‌دانێکی دیکه‌ی خه‌باته دژ به کۆماری ئیسلامی، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێکی پێ گه‌وره بکرێته‌وه.
له هه‌مانکاتدا من پێم وایه ده‌بێ حێکمه‌تیسته‌کانیش له‌م قۆناغه تازه‌یه ده‌رس وه‌ربگرن و به شێوه‌ی حێزبایه‌تی خۆیاندا بچنه‌وه و بزانن که سبه‌ی رۆژ دوای رووخانی کۆماری ئیسلامیش، ئه‌وان له وڵاتێک‌دا چالاکی ده‌که‌ن که هه‌ر ئه‌م حێزبانه‌ی تێدایه که به کاره‌کان و هه‌ڵوێسته‌کانی ئێستای خۆیان، هه‌موویانیان کردۆته نه‌یاری خۆیان و له‌گه‌ڵ که‌سدا ناحه‌وێنه‌وه.