
ڕه‌شاد - مـسته‌فا سوڵتانی
دسامبری 2009 - سوید
هه‌ڵویستی چه‌پی تورکیا !
له بزووتنه‌ی دیموکراتێکی کوردستان !DTP ڕه‌وڵی
کوردستان وڵاتی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌که ،که زۆرتر له 42 میلیون نفوسی هه‌یه. ڕووپه‌ره‌که‌ی نزیکه‌ی 550 هه‌زار کیلۆمیتری چوارگۆشه‌یه.سیاسه‌تی هاوسێ کانی کوردستان، که داگیر که‌رن ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه و شوڤینیستیه . له شورای ئوروپا وڵاتگه‌لێکی سه‌ر به‌خۆ وه‌ک لوکزامبورگ ( دانیشتوانی 300 هه‌زار) و لیخن اشتاین ( دانێشتوانی 25هه‌زار ) ئه‌و بڕیارانه‌ی که چاره نوس و داهاتوی گه‌لی کورد دیاری ده‌کات ،ئێمزاده‌که‌ن . ئه‌مه چڵه پۆپه‌ی تڕاژدی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه . کوردستان ، کولونی هاوبه‌شی داگیرکه‌رانه. ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانن ، له ڕێگای دیالۆگ و ئاشتیه‌وه حکومه‌تی خۆیان پێک هیناوه ، که چی میلله‌تی کورد زیاتر له یه‌ک میلیون گیان به‌خت کردووی داوه ، نه ته‌نیا خاوه‌نی حکومه‌تی خۆی نیه به‌لکوو، چکۆله‌ترین ستاتوسی کۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی و قانونی نیه . تورکیا ، ئێران ،سوریا و عێراق هه‌رکامیان خاوه‌نی کوردستانی خۆیه‌تی و گه‌لی کوردیان له خاک و نیشتمانی چوار هه‌زار ساله‌ی خۆی ئه‌سیر و کۆیله کردوه . ئه‌م بارودۆخه سامناکه که به سه‌ر گه‌لی کوردا، داسه‌پاوه هیچ شانازیه‌کی بۆ داگیرکه‌ران نه‌خولقاندوه .زمانی دایکی (کوردی) که گرینگ‌ترین ئامێری جێگیر کردنی ده‌سه‌ڵات و هیژمونی سیاسی و ئابوریه ، له سێ به‌شی کوردستان قه‌ده‌غه کردووه . ئه‌گه‌ر کولۆنی خوازه‌کان وڵاتیکیان له ئافریقا داگیر ده‌کرد زمانی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه نه‌ده‌کرا . ته‌نیاجارێک کۆماری مه‌غولستان ، ئه‌ویش بۆ دڵنه‌وایی کورد که سه‌ر کرده‌که‌یان چه‌نگیز خان، کوردستانی وێران کرد،کێشه‌ی کوردی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به ته‌حریکی سوڤیه‌ت و زۆر ترسنۆکانه مه‌ترح کرد، دوایی په‌ژیوان بوه‌وه و داواکاریه‌که‌ی وه‌ر گرته‌وه. له تورکیا هه‌موو ئۆڕگانه مه‌ده‌نی ،ئاینی، سیاسی ، ئۆڕگانه کرێکاری و مێدیاکان و ... به تێکڕا ئیدئۆلۆژی و سیاسه‌تی که‌مالیسته‌کان جاڕ و بانگه‌واز ده‌که‌ن . حکومه‌ت له مێشک شوردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رینی تورک ، که دژایه‌تی دیموکراسی و مافی کورد ده‌کات زۆر سه‌ر که‌وتوو بوه .ئیستاش هه‌ڵویستی زۆربه‌ی پارله‌مان تاره‌کان له مه‌جلیسی بالای تورکیا ،فاشیستیه و شوڤینیزم وه‌ک ڕه‌هێڵه‌ی باران له که‌لامیان ده‌بارێت .کاتێک هه‌موو ڕێگا و کاناڵه دیموکرات و ئاشتی خوازه‌کان وه‌ک دیالۆگ و وت وێژ ده‌به‌سترێ ، خه‌باتی چه‌کدارانه وه‌ک گرینگ‌ترین ئامێری گفتوگۆ ،دێنه مه‌یدان و نرخی تایبه‌ت په‌یدا ده‌کات .
دراوسێ کانی کوردستان ،که کوردیان له پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی خۆی مه‌حرووم کردوه ته‌نیا بیر له کانه نه‌وته‌کان، سه‌رچاوه ئاوه شیرینه‌کان و دارستانه‌کانی ده‌که‌نه‌وه وگاڵته به حکومه‌تی کوردی ده‌که‌ن .پڕوژه‌ی کرانه‌وی دیموکراتیک که ماسمیدیای تورک جاڕی بۆ ده‌دات و گوایه پرسی کورد چاره سه‌ر ده‌کات ، تاکتیکی ئه‌رته‌شی تورکیایه. ئامانجی ئه‌رته‌ش ئه‌وه‌یه که له بواری مافی نه‌ته‌ویی خه‌ڵکی کورد، ریفورمێکی ڕووکه‌شی داهۆڵ ئاسا بکات .ده‌یانه‌وێت له وه‌زنی سیاسی پرسی کورد و ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی داد و گه‌شه پێدان ، که‌م که‌نه‌وه . له راستیدا گه‌ره‌کیانه پرسی کورد له قه‌واره‌ی سیاسیه‌وه ،به‌ره‌و ئاقاری کولتوری- فه‌رهه‌نگی پاڵ پێوه نین و پاشان بزووتنه‌وه‌ی لافاوئاسای باکووری کوردستان به لا ڕێدا به‌رن ، دایمرکێنه‌وه و ملی بشکێنن. له‌م پێ واژویه‌دا ،پڕۆژه‌ی حکومه‌تی تورکیا ئه‌وه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتێکی باکووری کوردستان به ته‌واوی توشی شکست بکات و هێدی هێدی له باری ببات .چاوه‌ڕوان ده‌کرا چه‌پی تورکیا له بواری کرانه‌وه‌ی دیموکراتیک هه‌ڵویستی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌بێت که چی سکوتیان کردوه و شه‌رمێونانه له‌سیاسه‌تی که‌مالیسته‌کان دیفاع ده‌که‌ن ،و ئه‌وانێش وه‌ک جمهوری ئێسلامی و شاخوازه‌کان دژی مافی نه‌ته‌وه‌کانن. کانالی دیالۆگ و وت وێژ که سیاسه‌ت وانانی کورد پێشوازی لیده‌که‌ن ، له سه‌ر مێشکی شوڤینیسته ره‌نگاوره‌نگه‌کانی ئیرانی، عێراقی، سوریایی و تورکیایی قورسایی ده‌کات .له تورکیا ته‌نیا و ته‌نیا شورای ئاسایشی میللی ، یانی ژنڕاله تورکه‌کانن که بڕیار ده‌ده‌ن و حکومه‌تی تورکیایان به ده‌سته‌وه‌یه ، ئه‌گێنا سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک وه‌زیران ،فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌ش،ڕاوێژ که‌رانی حکومه‌ت وڕێکخراوه‌کانی تر ده‌سه‌ڵاتی وا به‌رچاویان به ده‌سته‌وه نیه و به زۆری دیکۆر و له کاریکاتور ده‌چن .
سه‌رانسه‌ری کوردستان به خێرایی، خۆی له بار و دۆخی وه‌ستاو و کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراو ده‌رباز کردوه ، و ئه‌مه بۆ دراوسێ کانی قه‌بوڵ ناکرێت . پرسی کورد به پێچه‌وانه‌ی مه‌یل و ئاره‌زوی داگیرکه‌ران سنووری تێپه‌ڕاندوه و له لایه‌ن بیر و ڕای گشتی جیهان و به تایبه‌ت بیرمه‌ندان و دیموکراسی خوازانی دونیاوه، نرخی زۆری بۆ دانراوه . پارتی داد و گه‌شه پێدان، له بواری دیپلۆماسیدا ،زۆر سه‌رکه‌وتوه و خاوه‌نی 21 نوێنه‌ری پارله‌مانه. ئێتر تورکیای گه‌وره و ئێرانی گه‌وره، ده‌سته واژه‌یه‌کی کۆن و داڕزیوه و نرخی جارانیان نه ماوه .بیزاری له ته‌وژمی شوڤێنیزم و حکومه‌ته دیکتاتوره‌کان گه‌یشتوه‌ته پله‌ی ته‌قینه‌وه .
ئه‌رته‌شی تورکیا دوو ئوڕگانی سامناکی بۆ مه‌به‌سته شوڤینیستیه‌کانی خۆی ڕێکخستوه .یه‌که‌م، ژماره‌یه‌کی زۆرله تاوانباران،به‌کریگیراوان،لۆمپه‌نه‌کانی شاری به ناوی" مرۆڤ کوژه نه ناسراوه‌کان " ڕێک خستوه که ده‌یان کوردیان به ئاشکرا و نهێنی دزێوه . ئه‌م تێکۆشه‌رانه له پێ واژویه‌کی(پڕوسه ) کورت ماوه ،شرت وگوم و تیرباران کراون . جه‌نایه‌ته‌کانی ئه‌م ڕێکخراه‌یه بریتیه له: خاپور کردنی سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی ژیان ، ئاگر تێ به‌ردانی دارستانه‌کان و جاڕه گه‌نم و جۆکان،ڕاونانی میلیون میلیون کورد له شوێنی کار و ژیانیان، ناچار کردنی خه‌ڵکی دێهات ، گونده‌کان و شارۆچکه‌کان به کۆچی زۆره ملی،گرتن و زیندانی کردنی خه‌ڵکی بیدیفاع، ڕووخاندنی ماله کانیان. دووهه‌م ئه‌رتشی تورکیاتاقمێکی تری له هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی به ناوی " کونتر گریلا" ( ژێ ته‌م ) ریک خستوه که‌به تایبه‌ت له هه‌موو بواره‌کاندا دژی شه‌روانان و پێشمه‌رگه‌ی کوردن . مان و نه‌مان و ژیانئ ئه‌م دوو تاقمه جه‌نایه‌تکاره ، به کوشتاری بیره‌حمانه‌ی خه‌ڵکی کورده‌وه گرێ دراوه . ئه‌رته‌ش و میتی تورکیا ڕاسته‌وخۆ پاره و ڕێکخستنی کونتر گریلا و مروڤ کوژه نه‌ناسراوه‌کانی له ئه‌ستۆدایه . هه‌واڵه‌کانی باکووری کوردستان که له ماسمێدیای تورکیا بڵاو ده‌بنه‌وه هه‌مووی لیواولیوه له درۆ و ده‌له‌سه و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی پێ ی فریو و چاو به‌س ده‌که‌ن .مێشکی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی تورکیان له ئاستێکی به‌رزدا شورده‌وه‌ته‌وه وله باری سایکۆلۆژیه‌وه وا باریان هێناون که هێشتا نازانن بۆجی کوڕه‌کانیان ، خزمه‌کانیان ، که‌س و کاریان له کوردستان کوژراون، بریندارن و یا تووشی که‌م ئه‌ندام بوون هاتوون . له ماسمێدیا تورکیا بۆ سه‌ربازێک که دژی گه‌لی کورد شه‌ڕ ده‌کات ناز ناوی "حه‌مه جیک" یان هه‌ڵبژاردوه که خه‌ڵکی فریو دراو بۆ سه‌ڵامه‌تی حه‌مه جیک دوعا ده‌که‌ن و له هێزی ئاسمانی ده‌پاڕنه‌وه . تورکیا ساڵانه زۆر تر له حه‌وت میلیارد دولاری بۆ شه‌ڕ له گه‌ڵ خه‌لکی کورد ته‌رخان کردووه .
هه‌ڵویستی پارت و چه‌په‌کانی تورکیا:
هێزه چه‌په‌کانی تورکیا ، سه‌باره‌ت به هه‌ندی خاڵی بنه‌ڕه‌تی که له گه‌ڵ چاره‌نوس و کێشه‌ی کورد په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه ورته‌یان لێوه نایه‌ت و ته‌نانه‌ت قۆڕو قه‌پیان لیکردوه و ده‌ڵی ده‌میان دووراوه. * دابه‌ش کردن و دابڕان وله‌ت له‌ت کردنی کوردستان : له ساڵه‌کانی 1915 تا 1925 ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیست و کۆلۆنی خوازه‌کان و له هه‌مووان خوێن مژ تر بریتانیای گه‌وره و فه‌رانسا کوردستانیان به بی مه‌یل و ئێراده‌ی شارۆمه‌ندانی کورد دابه‌ش، دابڕ و له‌ت له‌تیان کرد . له‌م بواره‌دا که‌مالیسته‌کانی تورکیا، پاشاکانی فارس و عه‌ره‌ب ئامێر و گۆپالی ده‌ستی کۆلۆنی خوازه‌کان بوون و ده‌وری شۆڤاری و خه‌یانه‌تیان به باشی گیڕا. چه‌په‌کانی تورکیا خۆیان له‌م بواره ناده‌ن و له شرۆڤه ، لێکدانه‌وه و ته‌وزیحی ئه‌م کاره‌ساته مێژویه که کوردیان دابه‌ش کرد خۆیان ده‌پارێزن و هیچ ناڵێن و سکوتیان کردوه .
* چه‌په‌کانی تورکیا پشتیان به لێکدانه‌وه‌ی بوڵشویکه‌کان به‌ستوه . ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه له بنه‌ڕتدا عیلمی و زانستیانه نه‌بوو ،به‌لکوو هه‌ڵه‌یه‌کی مێژویی بوو. ئه‌گه‌ر بوڵشویکه‌کان له‌و قۆناغه‌دا یارمه‌تی که‌مالیسته‌کانیان دا، هه‌رگیز به‌و مانایه نیه که که‌مالیسته‌کان دیموکرات ،ئازادیخواز و مارکسیست لنینیست بوون . لێکدانه‌وه‌ی بوڵشویکه‌کان سه‌باره‌ت به که‌مالیسته‌کان زۆر رووکه‌ش و بی بناغه بوو، له هه‌مان کاتدا نیشانی ده‌دا که بڵشویکه‌کان تا چ راده و ئاستێک له کێشه و پرسی عادلانه‌ی کورد تێنه‌گه‌یشتبون . هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی بوڵشویکه‌کان، پێک هێنانی حکومه‌تی کوردی ده‌یان ساڵ خسته دواوه . گه‌مارۆی سوڤیه‌ت له لایه‌ن ئێمپڕیالیسته‌کانه‌وه ، کونتڕۆڵی سه‌رچاوه نه‌وتیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه راست ، له گه‌ڵ سیاسه‌تیک که له کوردستان به ڕیوه چوو، په‌یوه‌ندی زۆر نزیکی هه‌یه . چه‌په‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌م ڕوداوه میژویه قسه ناکه‌ن و هیچ نانوسن و له‌م بواره‌دا کڕ که‌وتون. له ته‌رازوی مێشکی چه‌پی تورکیا، کێشه‌ی کورد و کوردستان له چوار چێوه‌ی " په‌یمانی میللی " چاو لیده‌کرێ و به‌م جۆره به هه‌ڵگرتنی شیعاری تورکیای سه‌ربه‌خۆ جه‌نایه‌تی که‌مالیسته‌کان و ئێمپڕیالیسته‌کان ، له مێژوو ده‌شارنه‌وه . دابه‌ش کردن و له‌ت له‌ت کردن و لکاندنی له‌ته‌کانی کوردستان به چه‌ند حکومه‌تی تره‌وه، که ڕاسته‌خۆ ئه‌م حکومه‌تانه داگیرکه‌ر و دوژمنی کوردن،ته‌یید و پشتیوانی لیده‌که‌ن . یانی چه‌پی تورکیا له ژێر شیعاری تورکیای سه‌ربه‌خۆ هاوده‌ستی که‌مالیسته‌کانه و له به‌ره‌ی دۆستانی میلله‌تی کورد نیه و ڕانه‌وه‌ستاوه .
* هاوکاری تورکیا له گه‌ل دوو زل هێزی ئاڵمان و ئامریکا:
چه‌په‌کانی تورکیا ره‌خنه له ڕێکخراوه کوردیه‌کان ده‌گرن که په‌یوه‌ندی سیاسی وهاوکاریان به ئاشکرا له گه‌ڵ ولاتانی تر په‌ره پێ داوه . ڕێبه‌رانی کورد له بواری دیپلۆماسیدا هه‌لسوڕاون و ئه‌مه تاوان نیه و ئه‌و هاوکاریه شكڵ و شێوازی جۆراوجۆری دیپلۆماتیکی هه‌یه . به‌ڵام له سیاسه‌تی تورکیا که ئه‌ندامی سه‌ره‌کی ناتۆیه ، و له هه‌موو بواره‌کاندا یارمه‌تی ئاڵمان و ئامریکا ده‌دات ، هیچ ره‌خنه‌یه‌کیان نیه . چه‌پی تورکیا سه‌باره‌ت به وێران کردنی کوردستان و ڕاگرتنی له دوواکه‌وتیدا، نه هێشتنی ئاسه‌واری ژیان و نابودی یه‌کجاری ژێنگه‌ی کوردستان و گرتن و زیندانی کردنی ئازادیخوازانی کورد، سکوتیان کردووه .
* هه‌ره‌س هێنانی وڵاتانی سوسیالیستی ئوروپای ڕۆژ هه‌ڵات و سوڤیه‌ت !
چه‌پی تورکیا ده‌ڵین ته‌نیا ڕێگا حه‌للی کێشه و پرسی کورد ، دامه‌زراندنی سوسیالیزمه . و پاش دامه‌زراندنی سوسیالیزم کێشه‌ی کورد ئوتوماتیک حه‌لل ده‌بێت . و ده‌ڵین هه‌ڵسوڕانی رێکخراوه کوردیه‌کان پێویست نیه وئه‌م ڕێکخراوانه تا دێت به‌ره به‌ره له داوی ناسیونالیزم ده‌که‌ون وله بیر و باوه‌ڕی ئینتڕناسیونال دوور ده‌که‌ونه‌وه . و پێویسته ڕێکخراوه‌کانی کورد له ناو ڕێکخراوه کانی تورک ، بتوینه‌وه و سه‌قامگیر بن ،تا قه‌واره‌ی جوغرافیایی تورکیا به‌هێچ شێوه‌یه‌ک نه‌گۆڕدڕێ . چه‌پی تورکیا له سه‌ر قه‌یران و داڕمانی حکومه‌ته سوسیالیستیه‌کانی پۆله‌ند،مه‌جاریا،چه‌ک،سلڤاکیا،بولغاریا،ڕۆمانی، ئاڵبانی و ته‌نانه‌ت سوڤیه‌تی کۆن لیکدانه‌وه و قسه‌یه‌کیان نیه وهه‌ر سکوتیان کردوه . نازانم چه‌پی تورکیا سه‌باره‌ت به‌چه‌ک و چؤڵی کوشنده‌ی سوڤیه‌تی کۆن که به حکومه‌تی سوشیالیستی به‌عسی فرۆشت ، و دژی خه‌ڵکی بیدیفاعی کورد به کار هات و هه‌ڵه‌بجه‌یان پێ کوشت ،چۆن شرۆڤه ، ته‌رجومه و لیکده‌داته‌وه ؟؟ ئه‌وه چ وه‌فا و په‌یمانێک به سوسیالیزمه، که حکومه‌تی سوشیالیستی به‌عس و فڕؤکه‌کانی سوڤیه‌ت به سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و باشوری کوردسانیان هێنا ؟؟ ئه‌م کاره‌ساته تاڵ و تراژدیانه هه‌ر گیز له لایه‌ن چه‌پی تورکیاوه باس ناکریت و خۆیان له کڕی، کوێری و نه‌زانی ده‌ده‌ن .
* کۆماری سووری کوردستان له سالی 1923 میلادی !
ده‌ڵێن پاش شۆڕشی مه‌زنی ئوکتۆبر 1917 کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و میللی له سوڤیه‌ت حه‌ل کراوه و وڵامی پێویستی وه‌ر گرتوه . پاش ڕووخان و هه‌ره‌س هێنانی سوڤیه‌ت له ساڵی 1990 ده‌ر که‌وت هیچ وا نه‌بوه و هه‌مووی پروپاگانده و جاڕ دانی مێدیای سوڤیه‌ت بوه . کۆماری سووری کوردستان به پێ به‌ڵگه و دێکۆمینته مێژویه‌کان سالی 1923 له هه‌رێمی به بڵاوی قه‌فقازی باشور،ئه‌رمه‌نستان،ئازه‌ربایجان،باشوری قه‌ره‌باخ و لاچن دامه‌زرا. چه‌پی تورکیا قه‌د ئه‌و روداوه مێژویه باس ناکه‌ن . پاش مه‌رگی ڕێبه‌ری مه‌زنی کرێکاران " لنین " بیرۆکه‌ی تیک دان و و ڕووخاندنی ئه‌و کۆماره له ساڵی 1928 تا 1932 گه‌ڵاڵه کرا .ژوزیف ئاستالین خولقێنه‌ری ئه‌و تیک دانه بوو. کۆچی زۆره ملی ده‌ر حه‌ق به‌و کوردانه‌ی له ژیر ئاڵای ئه‌و کۆماره‌دا،هه‌ڵده‌سوڕان ده‌ستی پێ‌کرد . کورده‌کانیان له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست و له ناو تورکه‌کاندا پرژ و بلاو کرد و له شوینی کار و ژیانیان دوور خرانه‌وه . دامه‌زراندان و گه‌شه و ڕووخانی کۆماری سووری کوردستان روداوێکی گرێنگی سیاسی – مێژویی گه‌لی کورده که له کورد نهێنی کراوه و شاردراوه‌ته‌وه . ئه‌و کاره‌ساته پاش دامه‌زراندنی خوی بوون 1927 و شۆڕشه کانی ئاگری و هاوکاته له گه‌ڵ ژیانی ته‌بعیدی بولشویکی به ناو بانگ لیئون تروتسکی( ساڵه کانی 1928 تا 1932 )که له جه‌زیره‌ی "بویوک ئادا" ی تورکیا له لایه‌ن ئاستالینه‌وه ده‌س به سه‌ر کرابوو. تروتسکی له‌و ماوه‌یه‌دا شاهیدی جه‌نایه‌تی که‌مالیسته‌کانه ده‌ر حه‌ق به کورد و له باتی هه‌ڵویستێکی شۆڕشگیرانه ، سکوتی کردوه . تروتسکی ئه‌رته‌شی سووری بۆ دیفاع له نه‌ته‌وه زوڵم لێکراوه‌کان وکرێکاران و جووتیاران دامه‌زراند .یارمه‌تی تورکیا و سکوتی بوڵشویکه‌کانی رووسیا زیانی قورسی له وه‌زعی سیاسی کوردستان دا و راسته‌وخۆ زلهێزه‌کان و داگیر که‌رانی کوردستانی هان، دا تا له مافی گه‌ڵی کورد حاشا بکه‌ن و نه‌هێڵن کوردستان به هیچ شیوه‌یه‌ک ئازاد و قه‌واره‌یه‌کی سیاسی گونجاو و دوڵه‌تی خۆی هه‌بێت . چه‌پی تورکیا سه‌باره‌ت به‌م ڕوداوانه هێچیان نه گوتوه و نه‌نوسیوه . ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌و چه‌پانه ئێستا پسکۆ پسکۆ خۆیان له ژێر بالی حکومه‌تدا حه‌شار داوه و له سیسته‌می که‌مالیستی و شوڤینیستی دیفاع ده‌که‌ن .
* هه‌ڵویستی چینی کرێکاری تورکیا چۆنه؟
چینی کرێکاری تورکیا په‌یتا په‌یتا دوو پاتی ده‌که‌نه‌وه که کێشه‌ی کورد ته‌نیا له لایه‌ن و به رێبه‌ری چینی کرێکاری تورکیاوه حه‌ل ده‌کرێ . هه‌ر ئه‌م چینه که ده‌بوا موخالیفی شه‌ری داسه‌پاو و میلیتاریزمی باکووری کوردستان بوایه که چی له ژێر ناوی خه‌بات دژی ڕێ گره‌کان و دزه‌کان به نوسراوه له که‌مالیسته‌کان، شه‌ڕی داسه‌پاو، خاپور کردنی گونده‌کان ، زیندانی کردنی تێکۆشه‌رانی کورد دیفاع ده‌که‌ن . چینی کرێکاری تورک که تا ئه‌م ئاسته له ڕه‌نج و کوێره‌وه‌ری و مه‌ینه‌تی کورد نامۆ کراوه بیگومان ناتوانی ده‌ردی بی ده‌رمانی کورد و کێشه که‌ڵه‌که بوه‌کان چاره بکات .
* چه‌پی تورک ئالۆزن و یه‌کگرتوو نین ، به‌ڵام هه‌میشه له ئاست پرس و خه‌باتی دیموکراتیک وکێشه‌ی کورد یه‌کگرتوون!
ڕێکخراوه مارکسیست لنینیسته‌کانی تورکیا که لایه‌نگری رووسیا، چین ،ئالبانی و کۆریای باکوورن،هه‌ڵویستی جۆراوجۆر ، ناکۆکی زه‌ق و به‌ر چاویان هه‌یه .هه‌ندی جار ناکۆکیه‌کانیان ده‌گاته بواری ته‌وهین به یه‌کتر کردن ، لیدانی یه‌کتر ،جنیودان و په‌لاماردانی یه‌کتر. کاتێک که پرس و کێشه ی کورد دێته گۆڕ زۆر به ئاسانی له قه‌ڵای " دایکی نیشتمان و تورکیای گه‌وه‌ره " یه‌ک ده‌گرنه‌وه و یه‌ک هه‌ڵویست ده‌گرن . چه‌پی تورکیا تا ئێستا له ئاست خه‌باتی عادلانه‌ی کوردا، هێچ چه‌شنه کرده‌وه‌ی شۆڕشگیڕانه و ڕادیکاڵیان نه بوه .
* دوو هه‌ڵویستی جیاواز سه‌باره‌ت به خه‌لکی کورد و خه‌ڵکی فه‌له‌ستین !
هێچ ڕیکخراوه‌یه‌کی چه‌پی تورکیا به فه‌له‌ستینیه‌کانی نه گوتوه که له ناو حیزبی کۆمونیستی ئێسرائیل، کۆبنه‌وه و یه‌کگرن . له لای چه‌پی تورکیا ڕێکخراوه فه‌له ستینیه‌کان زۆر ئاسایی، نورمال، ئه‌عتیادی و قه‌بوڵ کراون.حیزبی کۆمونیستی ئیسرائیل بی په‌رده و ڕاشکاوانه له مافی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و له وانه جیا بونه‌وه و دروست کردنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین دیفاع ده‌کات . به‌ڵام چه‌پی تورکیا قه‌د له مافی کورد دیفاعی نه کردوه و هه‌موو کاتێک له کێشه‌ی کورد وه‌ک پرده بازێک ،که‌ڵکی وه‌ر گرتوه، تا تورکه شوڤینیسته‌کان دڵیان گه‌رد نه‌گرێ و عاجز نه بن . هیچ رێکخراوه‌یه‌کی چه‌پی تورکیا بۆ فه‌له ستینیه‌کان پڕوگرام و پلاتفورمی نه نوسیوه ،به‌ڵام چه‌پی تورکیا بی ئه‌وه‌ی مافی قانونی، مێژوویی ، ئه‌خلاقیان هه‌بێت وه‌کیل. نوێنه‌رایه‌تی ،وبه‌رپرسیاره‌تی کورده‌کان ده‌که‌ن و پرۆگرام و پلاتفورمیان بۆ ده‌نوسن .
ڕه‌ولی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی!
پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی و پارتی کرێکارانی کوردستان( پێ کا کا ) پێگه‌یه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربڵاویان له باکووری کوردستان به ده‌س هێناوه و خاوه‌نی هێزێکی سیاسی گه‌وره و جه‌ماوه‌رین . شه‌ڕی ئه‌م پارتانه له گه‌ڵ کۆنه‌پارێزان و حکومه‌تی تورکیا ، خه‌باتی بی سنووری مه‌ده‌نی و دیموکراتیکه . شاره گه‌وره‌کان، شارۆچکه‌کان و گونده‌کان مه‌یدانی شه‌ری کۆڵان به کۆڵانی ئه‌م پارتانه بۆ دابین کردنی دیموکراسی و سه‌قامگیر کردنی حکومه‌تێکی سیکۆلار ومودیڕن له باکووری کوردستانه. پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک متمانه ی چاندوه و ئێستا خه‌رمانی سوور هڵده‌گرێت و خه‌ڵکی کوردی له گه‌ڵ ڕۆحی دیموکراسی بارهێناوه . ئه‌مه گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی کۆمه‌لایه‌تی بۆ پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی و پارتی کرێکارانی کوردستانه . ئێستا شوڤینیزمی به‌ر چاو ته‌نگی تورک ،پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی به‌ره‌و ئاسته‌نگی دژوار پال پێوه ناوه . به پارچه کردنی دایکی نیشتمان و تورکیای گه‌وره تۆمه‌ت بار کراوه و دادگای بالای که‌مالیسته‌کان له چله پۆپه‌ی دژایه‌تی له گه‌ڵ مافی کورد و دیموکراسی، هه‌ڵویستێکی زۆر دیکتاتورانه‌ی گرتوه وهه‌ڵسوڕانی پارته‌که ی قه‌ده‌غه کردوه. دادگای باڵای تورکیا که ئامێری ده‌ستی شوڤینیسته تورکه‌کانه ناتوانی به قه‌ده‌غه کردنی چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی ،به‌ر به شالاوی گۆڕانکاری و بزووتنه‌وه‌ی دیموکراسی خوازانه‌ی گه‌لی کورد بگریت . ئه‌م پارته خه‌ریکه بوارێکی هه‌ستیار تاقی ده‌کاته‌وه و له گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕادیکالی مێژوودا، هاو سه‌فه‌ره. بزووتنه‌وه‌ی باکووری کوردستان هه‌تا دێت له هه‌ڵکشاندایه وپێی ده‌چێت پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی، بتوانی سه‌ر به‌رزانه له م ئه‌زموندا ،له کڵ بێته ده‌ر. یه‌کیه‌تی ئوروپا خێرا نا رڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ر بڕێوه . بیگومان بیر و رای گشتی جیهان ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی دادگای باڵای تورکیا مه‌حکوم ده‌کات .
ده‌بێ شوڤینیسته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بزانن، که مێژوو به بڕیاری ئه‌وان هه‌لناسورێت و بڕیاری ڕه‌ش تر له ڕه‌شی ئه‌وان،هه‌رگیز ناتوانی بار گرژیه‌کان حه‌ل بکات!
دیسامبری 2009