ڕۆڵ و
ده‌وری کۆمه‌ڵه له کاتی "جه‌معیه‌ته‌کان"له ئاوایی تیکان ته‌په !
سالی
1357ی
هه‌تاوی
نووسه‌ر : ره‌حیم مه‌حمودی( پیشمه‌رگه‌ی دێرینی کۆمه‌ڵه)
ژانویه‌ی 2010 زاینی، هانوفیر- ئالمان
1- ئاوایی تیکان ته‌په !
تیکان ته‌په گوندێکه که له ناوچه‌ی بۆکان هه‌ڵکه‌وتوه، و سه‌ر به هه‌ریمی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوای ئێرانه .تیکان ته‌په یه‌کێک له ئاوایه گه‌وره‌کانی به‌شی فیزوڵا به‌گی ناوچه‌ی بۆکانه و 21 کیلو میتر له‌و شاره دووره . دراوسێ کانی تیکان ته‌په ئاوایه‌کانی : ئه‌حمه‌د ئاباد،ده‌رزیوه‌لی، باخچه،سارۆقامیش و جانبلاغه و دانیشتوابی به زۆری خه‌ریکی کشت و کال و به‌خیو کردنی ئاژه‌ڵن . تیکان ته‌په خاوه‌نی مه‌دره‌سه،بیهداری، پۆست،ته‌له‌فون وگازه. ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتوانی ، خوش نه‌ژین و زه‌وی و زاریان نیه و یان به که‌می هه‌یانه .بۆ دابین کردنی ژیانیان خه‌ریکی ره‌نجبه‌ری،شوانی و یا نێوه کارین . نێوه کار به توێژێک له ڕه‌نجبه‌ران ده‌گوترێت که زه‌وی و زاریان نیه و له سه‌ر زه‌وی که‌سانێکی تر کار ده‌که‌ن و به‌رهه‌مه‌که‌ی له گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وی دابه‌ش ده‌که‌ن .
له ساڵی 1341ی هه‌تاوی که سه‌رمایه‌داری له ئێران روو له گه‌شه بوو،ئه‌م تویژه له زه‌حمه‌تکێشان به‌ره‌و شاره گه‌وره‌کانی ئیران ، بۆ دابین کردنی ژیانیان ناچار به کۆچ کران تا له ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه کرێکاریه‌کان ده‌س به کار بن .ئه‌م کرێکاره فه‌سڵیانه له کووره‌ی خشت و ئاجۆر و شیرکه‌ته ساختمانیه‌کان ، ده‌س به کار بوون و چه‌وسانه‌وه‌یان له ئاستێکی به‌رزدا هه‌ست پێده‌کرد .ئاگاه ده‌بونه‌وه و هه‌ر بۆیه‌له باقی خه‌ڵکی دێهات بۆ خه‌بات دژی رژیمی شا ئاماده تر بوون .
2- کتیب خانه ی تیکان ته‌په!
ئه‌و رۆژه‌ی که شا ڕووخا ، ئێمه‌له ئاوایی تیکان ته‌په مارشی رێپێوانمان به گوتنی شیعارگه‌لێک به ڕیوه برد .شیعاره‌کان بریتی بوون له : ته‌نیا کرێکار ده‌توانی نیزامێکی نوێ دا‌نێت !کرێکارانی نه‌وت هاتنه مه‌یدان ،شا که‌وت ! داس و چه‌کوش سه‌ر نیزه مه‌حکوم ده‌کات !شا و شاژن هه‌ڵاتن بۆیه جاشه‌کان ماتن ! له لایه‌ن کاک سولیمانه‌وه پلاکاردێک هه‌ڵگیرابوو، که مستێکی گرێ خواردوو و دوو قامک که یه‌کێکیان قه‌ڵه‌م و ئه‌وی تریان تفه‌نگ بوو، به نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌رز کرابوه‌وه .له ناوه‌راستی ئه‌و دوو قامه‌که‌دا، داس و چه‌کوش وه‌ک ڕه‌مزی چه‌پ بوونی ئێمه ،کێشرابوو. له وه‌رزی زستاندا تیکان ته‌په سارده، وجه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له چایخانه‌ی و مزگه‌وت کۆ ده‌بنه‌وه تا قسه و باسێک بکه‌ن . کتێب خانه‌یه‌کمان پێکه‌وه نا و گه‌نجه‌کان بۆ خویندنی کتیب ،ده‌هاتنه کتیب خانه‌که و پێشنیار درا که کتێب خوێنه‌کان وه‌ک ئه‌ندام، وه‌ر گیرین . کیب خانه‌که هه‌ژار بوو وپاره‌مان بۆ کڕێنی کتیب نه بوو.به‌ڵام له لایه‌ن کۆمه‌له، خوێندکارانی لایه‌نگری سازمانی په‌یکار، ڕزمه‌ندگانی ئازادی چینی کریکار،و ره‌وتی وه‌حده‌تی ئینقلابی ، کتێبی زۆرمان به دیاری بۆ هات .کتێب خانه‌که بوو به خاوه‌نی ده‌یان کتیب و چه‌ند هاوڕێ، بۆ به رێوه بردنی کاری کتیب خانه‌که به‌رپرسیاریان بوون .کتێبه‌کان ژمیردران، بۆ کتیب خانه‌که مور و تابلومان سفارش کرد.به‌رنامه کتیب خانه دیاری کرا و له دوو ئاستدا خویندنه‌وه‌ی کتیب بۆ ئه‌ندامان ده‌ستی پیکرد . دیهاتی ده‌ور و به‌ر زانیان که کتێب خانه‌ی تیکان ته‌په به هیمه‌تی گه‌نجه‌کانی ، که‌وتوته ڕێ ، بۆ وه‌رگرتنی کتیب ده‌هاتن . به‌ڵام ئێمه ئه‌زمونی کتێب داریمان نه بوو و کتێبه‌کان ده‌فه‌وتان و نه‌یان ده‌هێنایه‌وه .ناچار بووین بۆ دێهاته‌کان بچین و خۆمان کتیبه‌کان وه‌ر گرینه‌وه .ئه‌م هات و چووه بۆ دێهاتی دوور و نزیک کاناڵێکی باشی بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه که مه‌یلی سیاسیان هه‌بوو خولقاند. ده‌ستمان کرد به دانانی کتیب خانه‌ی چکۆله له‌و دێهاته و هاوڕێ گیان به‌خت کردوو سه‌عید جیهانی له ئاوایی جانبڵاغ کتیب خانه‌ی دانا.و له ئاوایه‌کانی سارۆقامیش و باغچه‌یش کتیب خانه‌مان دانا. ئیمه بڵاڤوکی کۆمه‌له‌مان به ناوی" هاونیشتمانانی خه‌باتکار! "بۆ ده‌هات و نیشانی موهه‌ندس سولێمانمان ده‌دا و ده‌یخوێنده‌وه و بۆ ئێمه‌ی باس و شی ده‌کرده‌وه .
**************
3- دوکتور جه‌عفه‌رشه‌فیعی، له پێناوی هه‌ژاراندا !
له گه‌ڵ هاوڕی ماندوویی نه ناس و شۆڕشگێڕ دوکتور جه‌عفه‌ری شه‌فیعی به مه‌به‌ستی کاری ده‌رمانی خه‌لک به‌ره‌و دێهاتی فه‌یزولابه‌گی که له ئیمکاناتی پزیشکی مه‌حرووم بوون ، ده‌رویشتین و ته‌شکیلاتێکی ترمان پیک هێنا. له ژیر ناوی" کۆڕی ڕه‌نجبه‌رانی لادێ " و قه‌واره‌ی سیاسیمان وه‌ر گرت . به رێز دوکتور جه‌عفه‌ر له حه‌وتودا، سێ ڕۆژی بۆ کاری موعایه‌نه و ده‌رمانی خه‌ڵک ، لای "کۆڕی ره‌نجبه‌رانی ئاوای تیکان ته‌په" ته‌رخان کردبوو .
ده‌رمانگاکه ماشێنیک و ده‌وا و ده‌رمانی زۆر و دوو کارمه‌ندی هه‌بوو ،و ئیمه که‌ڵکمان لی وه‌ر ده‌گرت .دوکتور جه‌عفه‌ر له بینای ژاندامری شاری بۆکان ،ده‌رمانگای خه‌ڵکی کردبوه‌وه و رۆژانه موعایه‌نه و ته‌داوی خه‌لکی هه‌ژاری ده‌کرد . له گه‌ڵ دوکتور جه‌عفه‌ر به‌ره‌و دێهاتی فیزوڵا به‌گی ده‌چوین، و له بڵیند گۆی مزگه‌وته‌وه خه‌ڵکمان ئاگادار ده‌کرده‌وه ،که دوکتور جه‌عفه‌ر له لایه‌ن کۆری ڕه‌نجبه‌رانی تیکانته‌په‌وه بۆ دیتن و موعایه‌نه هاتوه. خه‌ڵک له مه‌دره‌سه یا مزگه‌وت و هه‌ندی جار له ناوه‌ڕاستی دێ که، کۆ ده‌بونه‌وه . له گه‌ڵ ڕیش سپی و کویخای دێهات به مه‌به‌ستی ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان و ئاسان کاری په‌یوه‌ندیمان ده‌گرت . له ماڵێکی گونجاو کۆ ده‌بوینه‌وه و دوکتور جه‌عفه‌ر ده‌ستی به دیدار‌و موعایه‌نه‌ی خه‌ڵک ده‌کرد . ئه‌وگه‌نجانه‌ی وا له گه‌ڵ دوکتور جه‌حفه‌ر بوون ده‌ستیان به ته‌بلیغ و سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵه ده‌کرد و پێشنیاری دامه‌زراندنی ئوڕگانی شورامان ده‌دا . تا به هوی شوراوه گیر و گرفتی خۆیان حه‌ل که‌ن .کتێبمان به ئه‌مانه‌ت به خوازیارانی ده‌دا و پاشان وه‌رمان ده‌گرته‌وه . کۆبونه‌وه‌مان کرد و له خۆمان ره‌خنه‌ی توندمان گرت و پێمان وابوو تا ڕاده‌یه‌ک له خه‌ڵک دوور که‌وتینه‌ته‌وه ، و ده‌بیت دیسانه‌وه بۆ ناو خه‌لک و له مزگه‌وته‌کاندا حوزوری سیاسی زۆرترمان هه‌بێت . بڕیار درا ، شه‌وانه دوو سێ که‌س له ئه‌ندامانی کۆڕی ڕه‌نجبه‌رانی تیکان ته‌په له مزگه‌وت حازر بن تا ئه‌و ناو بڕ و فاسڵه‌یه که دروست بووبوو ،نه‌مێنیت .هاوڕی گیان به‌خت کردوو و کادیری لایقی کۆمه‌له ئیسمایل مه‌ولودی و یه‌کێکی تر له هاوڕی یان بۆ مزگه‌وت دیاری کران . ئه‌وان خه‌لکیان بۆ دیدار مه‌قه‌ڕی کۆڕی ڕه‌نجبه‌رانی تیکان ته‌په که تازه پێک هاتبوو ده‌عوه‌ت ده‌کرد .یه‌ک دوو که‌س له زه‌حمه‌تکێشانی ئاوای ،وتبویان ئه‌م کۆڕه‌ی ره‌نجبه‌رانی تیکان ته‌په که ساز کراوه ، که‌سانێکی بی دین و کۆمونیست هات و چوی ده‌که‌ن وبۆ ئێمه‌ی دیندار خراپه . هاوڕێان له‌وڵامدا وتبویان ،نه‌خیر وا نیه و ئێمه هه‌ر کۆر و کچی ئه‌م خه‌ڵکه‌ین و ئه‌مه ژهرپژینی دوژمنانی ئێوه‌یه ، که ده‌یانه‌وێت له نێوان ئێمه‌دا جیاوازی و ئیختلاف دروست که‌ن و له یه‌کتر دوورمان که‌نه‌وه .ئه‌وه نیه موهه‌ندس سولێمان شه‌وانه خوێندن و نوسینی به ئیمه فێر ده‌کات و ئه‌مه کوا بیدینیه .ئێمه پێمان وایه دین ئه‌مری خوسوسی ئینسانه‌کانه و خه‌ڵک ئازادن دینیان هه‌بی یا نه‌یانبێت . گفتۆوگۆی ئێمه هه‌میشه سه‌باره‌ت به ژیانی ڕه‌نجده‌رانه . و هه‌موو سه‌روت و سامانی دونیا به ده‌ستی ڕه‌نجبه‌ران دروست ده‌بێت ، که خۆیان له‌و نیعمه‌ته مه‌حرووم کراون . هاوڕی ئیسماعیل مه‌ولودی که نه‌خوینده‌وار بوو، له ته‌بلیغ و زانیاری دان به خه‌ڵک ، پسپۆڕ و لیهاتوو و شاره‌زا بوو. ئه‌و له گه‌ڵ پازده که‌سی تر بۆ مه‌قه‌ڕی کۆڕی ڕه‌نجبه‌رانی تیکان ته‌په ، هاتن و ئێمه‌یش پێشوازی گه‌رممان لێ کردن . سه‌رجه‌م له مه قه‌ڕه‌که 30 که‌س ده‌بوین و ده‌ستمان به یاری پشکه‌ڵان کرد. کراین به دوو به‌شه‌وه و بۆ هه‌ر به‌ش، سه‌ر کرده‌یه‌ک دیاری کرا و ئه‌و 28 که‌سی تره ، به شیوه‌یه‌کی دیموکراتیک له نێوان دوو سه‌رکرده ، دابه‌ش کران . هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک له پاڵ سه‌رکرده‌ی خۆی دانیشتن و پاشان به شیر و خه‌ت یاریه‌که ده‌ستی پێ‌کرد .سه‌رکرده‌کان بۆ شاردنه‌وه‌ی په‌شکه‌ڵان له په‌تۆیه‌ک که‌ڵکیان وه‌ر ده‌گرت . یاریه‌که پڕاوپڕه له شادی و خۆشی و ئێمه تێده‌کۆشاین کانالی یاریه‌که، به‌ره‌و فازی سیاسی ڕینوینی که‌ین .له کاتی یاریه‌که ، ئه‌گه‌ر شک و گومانمان له هه‌ڵگری پشکه‌ڵانه‌که بوایه، سوور هه‌لده‌گه‌را ، زۆرتر قسه‌مان له گه‌ڵ ده‌کرد و هانمان ده‌دا تا له‌داهاتودا وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان سه‌عید موعینی ، ئازا و دلسۆزی خه‌ڵک بیت .
4- نوسینی ئه‌ساسنامه و خزمه‌ت به خه‌ڵک !
له سه‌روبه‌ندی ئال و گۆره‌کان ئه‌ساسنامه‌ی کۆڕی ره‌نجبه‌رانی تیکان ته‌په که ئورگانێکی دیموکراتی بوو، له لایه‌ن به‌ڕێزان : دوکتور جه‌عفه‌ر شه‌فیعی، حه‌سه‌ن ئار پی‌جی،پاول،موهه‌ندس جه‌عفه‌ر تیکان ته‌په، نوسرا.له خاڵیکی ئه‌ساسنامه‌که‌دا هاتبوو که کۆری ڕه‌نجبه‌رانی تیکان ته‌په ، گرێ دراوی هێچ حیزب و تاقمێک نیه . سازمانی چریکه‌کانی خه‌ڵکی ئیران ، له ئیمه دووریان ده‌کرد .له گه‌ڵ سازمانی ئیتحادی ڕه‌نجبه‌ران، له ناوچه ئاوه‌دانی دێهات ،دوکتور و ده‌رمان بۆ خه‌ڵک ،هێنانی مه‌هه‌ندیسی که‌شاوه‌رزی بۆ باخه‌کانی دێهات ،واکسینی مه‌رو مالاتمان ئه‌نجام دا. له‌ناوه‌ڕاستی ئاوایی، حه‌وزێک هه‌بووکه دو میتر قووڵ و ئاوه‌ڵه و زۆریش پیس بوو و که‌ڵکیان لێ وه‌ر ده‌گرت و ئاوی خواردنه‌وه‌یان له‌وی ده‌هێنا. .ئاوی پیسی حه‌وزه‌که‌مان به‌ر دا ، وپاره‌مان کۆ کرده‌وه و پازده تا بیست که‌س له‌خواره‌وه‌ی ئاوایی به تراکتور ماسه و زێخمان هێنا و به سرود خوێندن به‌ره‌و ئاوای گه‌راینه‌وه . دوو سێ رۆژ حه‌وزه‌که ئاوی نه‌بوو و هه‌موو خه‌وش و خاڵی حه‌وزه‌که‌مان بار کرد و له شوینی گونجاو و دوور له یاوایی فڕه‌مان دا. پاشان حه‌وزه‌که‌مان سیمان کاری و ڕه‌نگ کرد و به چاکی حه‌وزه‌که‌مان خاوێن کرده‌وه و خه‌ڵکی تیکان ته‌په پێشوازی گه‌رمیان له‌و کاره‌ی کۆڕی ڕه‌نجبه‌ران کرد .ئاوی خاوێن بۆ خواردنه‌وه ده‌سته به‌ر کرا.
ته‌رحی دوهه‌م بریتی له که‌ندنی بیر له قه‌راخی قه‌برستانی ئاوایی بوو. هاوڕی پاول به‌رپرسی هه‌ڵ که‌ندنی بیره‌که بوو .نزیکه‌ی چه‌ند رۆژ ئه‌و کاره‌مان کرد . 5- سوخنڕانی نوێنه‌رانی حیزب و کۆمه‌ڵه !
ڕاپه‌رین له ئیران سه‌رکه‌وت وبه‌ختیار هه‌ڵهات و رژیم رووخا. له کتیب خانه‌که نزیکه‌ی ده تا پازده که‌س ده‌بوین و له گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاوایی و به تایبه‌ت ژنان، که پاشان نه‌فوسیان ده‌گه‌یشته 200 که‌س له ناوه‌راستی ئاوای کۆ بوینه‌وه ، ته‌زاهوراتمان کرد .دووکه‌س سوخنرانیان کرد . کاک عومه‌ر بابامیری که به هۆی لایه‌نگری له حیزبی دیموکرات زیندانی کرابوو،و په‌یوندی حیزبی خۆی پاش رووخانی حکومه‌تی شایش نهێنی ده کرد، ڕویشته سه‌ر بوشکه‌یه نه‌وت و وتی : برایان و خۆشکان! ئه‌مڕۆ رژیمی شای خاین له
ئێران بۆ هه‌میشه رووخا ،و میلله‌تی کورد به ڕیبه‌ری ئیمام خومینی به ئاره‌زوی هه‌زاران ساله‌ی خۆی ده‌گات .قسه‌کانی کاک عومه‌ر مایه‌ی سه‌ر سوڕمانی ئێمه و به تایبه‌ت هاوڕی سولیمان بوو .پاش کاک عومه‌ر هاوڕی سولیمان ده‌ستی به قسه کرد و وتی : براکان،خۆشکه‌کان ،کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشان نابێ ساویلکانه به‌م رژیمه دڵخۆش که‌ین .ده‌بی کرداری رژیم له ژێر چاوه‌دیری و کونتڕؤلدا بێت .ئه‌و جۆره‌ی تێگه‌یشتوم ئه‌م رژیمه‌ش به‌م زووانه ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرێت ، دژی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشه .پێم وایه تا حکومه‌ت به‌ده‌ستی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه نه بیت ،هه‌ڵاوردن له نێوان ژن و پیاو ،نابه‌رابه‌ری ناو کۆمه‌ڵگا،هه‌ژاری له کۆمه‌ڵگادا،هه‌ر ده‌مێنیت .کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان بۆ خاشه برکردنی هه‌ژاری،نه‌خوێنده‌واری ناوکۆمه‌ڵگا ده بی یه‌کگرتوو بن .بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی کرێکاری رووناکبیرانی کۆمونیست، کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشان پێویستیمان به یه‌کگرتوویی هه‌یه و ڕێکخراوه‌ی خۆمانمان پێویسته ، تا بتوانین له به‌رانبه‌ر زوڵم و زۆردا ،ڕاوه‌ستین .خه‌ڵکێش خۆشحال بوون و ته‌زاهورات ته‌واو بوو.له تیکان ته‌په پاسگای ژاندارمری نه‌بوو، به‌ڵام مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی،ناوه‌ندی و بیهداری، و دوکتورێکی وه‌زیفه،پوست،بیهداری به 8 ته‌خته‌وه هه‌بوو. له بیهداریه‌که، نه‌خۆشیان نه‌ده‌خه‌واند . پاش ڕاپه‌رین تیکان ته‌په دوکتوری نه بوو و ئه‌م گرفته‌مان له گه‌ل دوکتور جه‌عفه‌ر باس کرد و ئه‌و حازر بوو سێ رۆژ له حه‌وتوودا ، له وی ئێش بکات . شورای ئاوایی پیشوازی گه‌رمی له هاتنی دوکتور جه‌عفه‌ر کرد . به‌ڵام دوکتور جه‌عفه‌ر له ناوچه‌ی فیزوڵا به‌گی جه‌وله‌ی پزیشکیشی ده‌کردوله‌م ڕێگایه‌وه خه‌ڵکی دیدار ده‌کرد . له کۆبونه‌وه‌ی کتێب خانه ، کاره‌کانمان دایه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه و ڕازی له کاری سیاسی خۆمان بووین .هه‌لسه‌نگاندنه‌کانمان سه‌باره‌ت به به‌شداری و پێشوازی ژنان د روست و لۆژێک بوو.
6- سوخنڕانی دوکتور جه‌عفه‌ر که له باشور گه‌ڕابوه وه !
هاوڕێ یانی جه‌معیه‌تی دیفاع له ئازادی بۆکان،هاتن بۆ تیکان ته‌په و له خه‌باتی سیاسی ئێمه ڕازی بوون و ده‌ست خۆشیان لێ کردین . نرخیان بۆئاستی سیاسی زه‌حمه‌تکێشانی ئاوایی تیکان ته‌په دانا و پیرۆزباییان به هاوڕێ یان گوت . هاوڕی یانی کتێب خانه‌ی تیکان ته‌په په‌یوه‌ندی چاکیان له گه‌ڵ جه‌معیه‌تی بۆکان‌دا هه‌بوو. بۆ کاک دوکتور جه‌حفه‌ر ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگیرانه‌ی کوردستان که تازه له کوردستانی باشور گه‌ڕابوه‌وه، گه‌ڵاله‌ی سوخنڕانیه‌ک له مه‌یدانی فوتباڵی شاری بۆکان سه‌باره‌ت به‌بزووتنه‌وه‌ی کوردستان وپلانی داهاتوو و شه‌ر خوازی حکومه‌تی ناوه‌ندی ئاماده کرا. ئیمه له لایه‌ن کۆڕی ڕه‌نجبه‌رانی تیکان ته‌په بڕیارمان دا له‌و مه‌راسمه‌دا به‌شداری که‌ین . رووداوه سیاسیه‌کان به خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بوون وئیمه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له ره‌نجبه‌رانی تیکان ته‌په به‌یانی زوو ، به شیعار گوتن و سرودی شۆڕشگیڕانه ،به‌ره‌و بۆکان ڕێکه‌وتین .له ڕیگادا، خه‌ڵکی دێهات و به تایبه‌ت ئاوای یه‌ک شه‌وه پێشوازیان لێ‌کردین . و هاوڕێ ڕه‌حمان حسین زاده له گه‌ڵمان هات . خه‌باتکارانی کۆمه‌ڵه ی بۆکان که له جه‌معیه‌ت دیفاع له ئازادی هه‌ڵده‌سوڕان، پێشوازی گه‌رم و به نرخیان لیکردین . هێشتا دوکتور جه‌عفه‌ر نه هاتبوه مه‌یدانی فوتباڵ که کت‌وپڕ ،دوکتور به حمایه و پێشمه‌رگه‌وه ، ده‌رکه‌وت .دوکتور جه‌عفه‌ر جل و به‌رگی پێشمه‌رگانه‌ی له به‌ر کردبوو و که‌لاشێنکۆفی سیخۆی رووسی له سه‌رشان بوو. خه‌ڵک بۆ دوکتور جه‌عفه‌رشه‌فیعی چه‌پله‌یان لیدا و دوکتور سوخنڕانی خۆی له پشت میکروفونه‌وه ده‌ست پێ‌کرد و وتی : من له لایه‌ن خۆمه‌وه و ئه‌وانه‌ی ئه‌م میتینگه‌یان ڕیکخستوه و له هه‌موو حازران له‌م مه‌راسمه‌دا، سوپاس ده‌که‌م .و داوا له حکومه‌تی بازرگان ده‌که‌ین ،که گه‌لی کورد له گه‌ل هه‌موو گه‌لانئ ئیران ، له رووخانی رژیمی دیکتاتوری په‌هله‌وی به‌شدار بوه و گه‌لی کورد مافی خویه‌تی که چاره‌نووسی خۆی به ده‌سته‌وه بگرێت.ئیمه خوازیاری کوردستانی ئازادین .ئێمه ده‌مانه‌وێت کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ئێتر پێویستیان به کۆچ کردن به‌ره‌و شاره‌کانی تری ئێران، بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان نه بیت .وئێتر کرێکاری کورد بنه‌ماله‌که‌ی ، به‌جێ نه‌هیلیت و به‌ره‌و چاره‌نوسێکی نادیار نه‌ڕوات .ئێتر نابێت ژنانی کورد که به‌یانی له خه‌و هه‌لده‌ستن به منداڵه‌کانی خۆیان بڵێن ،باوکت که له شیرکه‌ت گه‌ڕایه‌وه دیاریت بۆدێنیت .و منداڵ دڵی به‌و قسه‌یه خۆش کات و رۆژێکی تر دووری باوکی ته‌حه‌مول بکات و تاقه‌ت بهێنیت .ئێمه خوازیاری به‌رابه‌ری ژن و پیاوین .گه‌لی کورد خوازیاری زانستگا و مه‌دره‌سه‌یه .ئێمه خوازیاری بیمه‌ی بی‌کاری بۆ کرێکارانی بیکارین .ئێمه خوازیاری دروست کردنی ڕێگا و کارخانه له کوردستانین . له‌و کاته‌ی دوکتور خه‌ریکی سوخنڕانی بوو کاک سه‌لاح موهته‌دی به کاک مینه‌ی حیسامی ڕاگه‌یاند که پلاکارده‌که‌مان ، که‌مستی گرێ خواردوو بوو ، بهێنینه خواره‌وه و کاک مینه به هاوڕی سولێمانی گوت و ئه‌ویش خواسته‌که‌ی کاک سه‌لاحی قه‌بوڵ نه کرد . ئه‌م جاره کاک سه‌لاح خۆی هات و وتی ئه‌فرادی مه‌کته‌بی قورئان هاتن وبه منیان گوت، له‌و داس و چه‌کوشه‌ی ئاوایی تیکان ته‌په ناڕازین ، و تکایه ئه‌م پلاکارده بهینه خواره‌وه تا میتینگه‌که ئاڵوز نه بێت .ئێمه قه‌بوڵمان نه کرد ووتمان ئه‌مه باوه‌ڕی ئیمه‌یه . پاشان کاک سه‌لاح وتی باشه به کاغه‌زی سپی داس و چه‌کوشه‌که داپۆشن تا ئاڵوزی و بارگرژی دروست نه بێت . ئێمه به نابه دڵی قه‌بوڵمان کرد و به‌م جۆره مه‌کته‌بی قورئانمان ئارام کرده‌وه . کاک سه‌لاح وتی به من ده‌ڵێن که کومونیسته‌کانی تیکان ته‌په ئالای سووری داس و چه‌کوشیان هه‌ڵگرتوه ده‌یانه‌ویت حکومه‌تی کومونیستی دامه‌زرینن . له‌م کاره‌ی ئێوه ناڕازین و ئیمکانی تیێکهه‌لچون له نێوان ئێمه و مه‌کته‌بی قورئان ، دوور نیه و هه‌یه .له‌و کاتانه‌دا کاک سه‌لاح وه‌ک کومونیستیک ده‌ناسرا . و دوکتور جه‌عفه‌ریش له لایه‌ن کۆمه‌له‌وه بۆیارمه‌تی دانی ،یه‌کیه‌تی نیشتمانی ،که دوکتوریان پێویست بوو ناردرا بوه‌باشوری کوردستان . و تازه هاتبوه‌وه شاری بۆکان .ڕێبه ری
ئه‌م جاره‌ی بزووتنه‌وی کوردستان له ژیر ده‌ستی ئاغا،مه‌لا و شێخدا نه بوو، به‌ڵکوو ره‌وتی چه‌پ و ڕادیکال وه‌ک کۆمه‌ڵه رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌که‌ی ده‌کرد .به‌شێک له کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان ئاره‌زوکانی خۆیان له کۆمه‌ڵه‌دا ده‌بینیه‌وه و به‌ره‌و کۆمه‌ڵه هاتبون .کۆمه‌ڵه له قۆناغی نهێنی و ئاشکرادا،کاری به ئاگاه هێنانه‌وه‌ی ئه‌وانی له ئه‌ستوو گرتبوو. و له ده‌ورانی حکومه‌تی بازرگان ،داوای مافی چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردی ده‌کرد . حکومه‌ته ناوه‌ندیه‌کانی ئێران ،ته‌نیا به سه‌رکوت و سه‌ره نیزه وڵامی داخوازیه عادلانه‌کانی خه‌ڵکی کوردیان ده‌دایه‌وه، و کاناڵی دیالۆگ و گفتوگۆیان له گه‌ڵ کوردا به‌ستبوو.و خه‌لکی کوردیان هه‌میشه ناچار به خه‌باتی چه‌کدارانه کردوه . له ساڵی 1357 هه‌تاوی ، کۆمه‌ڵه شیوه‌ی خه‌باتی سیاسی هه‌لبژارد و و به‌رنامه خۆی به ئاشکرا ڕاگه‌یاند . ئه‌م جاره قه‌له‌م و تفه‌نگ له پاڵ یه‌کتردا،و بۆ مافی گه‌لی کورد هاته مه‌یدان و ده‌وریان نواند .
7- شورای ده‌سه‌لاتداری تیکان ته‌په ، و ناکۆکیه‌کانی ناو خه‌ڵک!
هێشتا ڕاپه‌ڕین له ئیران نه کرابوو ،هاوڕی سولیمان که ئه‌زمونی کاری رێکخراوه‌یی و سیاسی چاکی هه‌بوو گه‌ڕایه‌وه تیکان ته‌په. شه‌وانه له مزگه‌وت کۆ ده‌بوینه‌وه و هه‌موو ئال وگۆڕه‌کانی ئیران له لایه‌ن ڕادیوکانی بی بی سی ، ئاڵمان، فه‌رانسا وئامریکاوه باس ده‌کرا و ئیمه‌ش به خه‌لکمان ڕاده‌گه‌یاند . له بیرمه ئه‌و کاتانه ، حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی نه مابوو و حاکمیه‌تی به‌ره‌و نه‌مان ده‌رۆیشت، له ئاوای باغچه‌وه دوو که‌س هاتن و داوای یارمه‌تیان له شورای تیکان ته‌په کرد . شوراکه جێ که‌وتبوو و ده‌سه‌لاتی به ده‌سته‌وه بوو. وتیان ئه‌گه‌ر فریا نه‌که‌ون ئه‌مشه‌و له باغجه، خوێن ده‌رێژرێت . کوڕێک له گه‌ڵ بێوه ژنێک په‌یوه‌ندی نهێنیان هه‌بوه ، و که‌س و کاری ژنه‌که زانیویانه و ئێستا تایفه‌ی کۆڕه‌که و بیوه ژنه‌که شه‌ر ده‌که‌ن و خه‌ریکه کاره‌ساتی ناخۆش به‌قه‌ومێت . هه‌واله‌که به بڵیند گۆی مزگه‌وت به دانیشتوانی تیکان ته‌په، وترا و بڕیار درا تا کۆڕه‌که ده‌سگیر کرێت و پاش ماوه‌یه‌ک کۆره‌که گیرا و هێنایانه مزگه‌وتی تکان ته‌په و شورا پرسیاری لێکرد. جاران ژاندارمری بۆکان له‌م کارانه به‌رپرسیار بوو، کوڕه‌که وڵامی دایه‌وه که درۆیه و بنه‌ماله‌ی ژنه‌که دوژمنی ده‌که‌ن . دوو هه‌ڵویست له مزگه‌وت هاته ئاراوه . یه‌که‌م بێوه ژنه‌که بۆ گه‌نجه‌که ماره که‌ن تا بارگرژیه‌که حه‌ل بێت ، دووهه‌م چونکوو کوره‌که که‌م ته‌مه‌ن بوو و نیده‌توانی مندالانئ بێوه ژنه‌که به‌خێو کات و خه‌یانه‌تیشی کردووه ده‌بی کوڕه‌که ئیعدام کرێت . هاوڕی سولیمان ده‌ستی به قسه کرد و وتی : ئێمه بۆمان نیه حوکمی ئیعدام به سه‌ر کوڕه‌که‌دا داسه‌پینین چونکوو ئه‌م گه‌نجه خه‌تای نه‌کردووه و ئێمه حکومه‌ت نین و سه‌لاحیه‌تی حقوقیمان نیه که حوکمی زیندان یا ئیعدام ده‌ر که‌ین . ده‌ر بڕینی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی کوا گوناحه ! شورا ئه‌م قانونه‌ی له کوی هێناوه . و زیندانیشمان نیه تا کوره‌که زیندانی که‌ین . و پێشنیاری من ئه‌ویه بۆ عیبرت سه‌ری کوره‌که بتاشین تا خه‌ڵکانی تر فێر بن ،داب و نه‌ریتی ئاوایی له به‌ر چاو بگرن و رێزی لی بگرن . پێشنیاره‌که له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه قه‌بوڵ کرا و سه‌ری کوڕه‌که‌یان تاشی وشورابه کوڕه‌که‌ی ڕاگه‌یاند هه‌ر کاتێک شورا پێ باش بوو ده‌توانی ئێره به جێ بێڵیت و ژیانی ئاسایی خۆی ده‌ست پێ بکاته‌وه . ژماره‌ی ژنان له مزگه‌وت به‌ر چاو بوو و نه‌ترسانه بیر و رای خۆیان ده‌بڕی و ئه‌مه هه‌نگاویکی به‌ره‌و پێش بوو. له کۆبه‌نه‌وه‌ی یه‌که‌می گشتی شورا ،به‌رپرسی شیرکه‌ت ته‌عاونیمان لا برد و که‌سێکی ترمان دیاری کرد . ئاوایه‌که جاده‌ی ئیسفاڵتی نه‌بوو و هێنانی نه‌وت، قه‌ند،برنج، ورۆن له شاری میاندوئاوه‌وه کارێکی ئاسان بۆ شوفیڕه‌کان نه بوو.جار و بار ماشینه‌کان له گڵ و قۆڕدا گیریان ده‌کرد و ئێمه ده‌چوین و ده‌رمان ده‌هێنان و به سرود خوێندن ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئاوایی . پڕوژه‌ی کاره‌بای تیکان ته‌په هاوکات له گه‌ل ڕاپه‌ڕیندا بوو، و شورا به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و پڕوژه‌یه‌ی به ده‌سته‌وه گرت . جه‌عفه‌ر و عه‌بدوڵای مام سه‌عید خه‌ڵکی تیکان ته‌په مه‌سئولی مالی پڕوژه‌که‌ن بوون که گوزارشی خۆیان به شورا ده‌دا و له مزگه‌وت به خه‌ڵک راده‌گه‌یندرا.
*********************
8- دابه‌ش کردنی زه‌وی ! ڕؤڵی هاوڕێ دڵسۆز و شۆڕشگێڕ موهه‌ندس سولێمان تیکان ته‌په !
له ئاخری ساڵی 1357 له هه‌ندێک ناوچه‌ی کوردستان خه‌ڵک ده‌ستیان دایه موسادره‌ی زه‌وی . له تیکان ته‌په‌یش ئه‌م بوچونه مه‌ترح بوو.چریکه‌کان مه‌قه‌ڕێکیان له وی کردبوه‌وه و ده‌یانویست پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بپارێزن و کۆمه‌ڵه هێشتا خۆی ئاشکرا نه کردبوو و به‌گشتی له جه‌معیه‌ته‌کان ڕۆلی به‌رچاوی هه‌بووو له نیوان ئه‌م دوو هێزه ، نا ڕاسته‌وخۆشێوه‌یه‌ک له ڕه‌قابه‌ت و دژایه‌تی به‌ر چاو ده‌که‌وت . موعه‌لیمی تیکان ته‌په لایه‌نگری چریکه‌کان بوو وچریکه‌کان پڕوپاگانده‌یان کردبوو که ده‌بی زه‌وی مالکه‌کانی ئاوایی دابه‌ش کرێت و گه‌نجه‌کانی تیکان ته‌په به زۆری له‌وان لایه‌نگریان ده‌کرد . من و هاوڕێ گیان به‌خت کردوو حه‌سه‌ن سوڵتانی (حه‌سه‌ن ئارپی جی) ئه‌ندامی جه‌معیه‌تی دیفاع له ئازادی بۆکان بوین و له گه‌ل هاوڕێ گیان به‌خت کردوو ڕه‌سول مه‌نسوری و هاوڕێ موحه‌ممد بوداغی له هه‌سته‌ی کرێکاری هه‌ڵده‌سوڕاین و ڕێبه‌ری ئه‌م جه‌ریانه له ئه‌ستوی دوکتور جه‌عفه‌ر شه‌فیعی بوو . پاشان حه‌مه‌ی ده‌رزی وه‌لی له گه‌ڵمان که‌وت . من و هاوڕی حه‌سه‌ن سوڵتانی ، په‌یوه‌ندیه‌که‌مان له گه‌ڵ کۆمه‌له به نهێنی ڕاده‌گرت .هاوڕی سولیمان خۆی دامه‌زرینه‌ری جه‌محیه‌تی بۆکان بوو و دابه‌ش کردنی زه‌وی به کارێکی ئانارشیستی ده‌زانی و ده‌یگوت ئه‌م کاره زووه . ئه‌م یه‌کگرتنه‌ی تاقمی بی زه‌وی، له راستیدا تێگه‌یشتنیکی چینایه‌تی و سیاسی نیه ونابیته هوی یه‌کگرتنی یه‌کجاری هه‌ژارانی تیکان ته‌په و له دریژ خایه‌ن دا له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ره‌نجبه‌ران که‌م ده‌کاته‌وه . و هیشتا ئاگاهی سیاسی خه‌ڵک له‌و ئاسته‌دا نیه که ئێمه دڵمان پێ خۆش کردووه . ده‌مه‌وبه‌هار بوو وکشت و کاڵی زه‌وی هاتبوه گۆڕی و جووتیارانی بی زه‌وی ، ده‌یانویست هه‌ر چی زووتر، نه به ئیراده و هێزی خۆیان به‌لکوو به پشتیوانی کۆمه‌ڵه و چریکه‌کان زه‌ویه‌کان دابه‌ش کرێن و ئه‌وان ببن به خاوه‌ن زه‌وی . هاوڕێ سولیمان خۆی کوڕه مالک بوو و چریکه‌کان ئه‌و هه‌له‌یان قوسته‌وه و نه‌یان هێشت کاری سیاسی به‌ر ده‌وام بکه‌ین و گیر و گرفتیان بۆ ئێمه خولقاند .ده‌یان گوت سولیمان خۆی مالکه و موخالیفی دابه‌ش کردنی زه‌ویه‌کانی باوکیه ،که وایه بیر و بۆچونی ئه‌و دروست نیه .بیر و ڕای هاوڕێ سولیمان له ناو لایه‌نگرانی چریکه‌کان و خه‌ڵک دوو به‌ره‌ی پێک هێنا.باسه‌کان به ئاکامێک نه گه‌یشتن و چریکه‌کان ده‌یان گوت مائو تسه‌تونگ له چین به پشتیوانی جووتیارانی هه‌ژار، زه‌وی مالکه‌کانی موسادره کرد وئێمه‌یش به پشتیوانی هێزو ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی شۆرشگێڕ ، زه‌ویه‌کان موسادره ده‌که‌ین . ده‌بوا به دزی باوکیه‌وه هاوڕی سولیمان دیدار که‌م ، و من له دیواری ماڵه‌که‌یان چومه سه‌ر و خۆم فڕه دا ناو حه‌وشه‌که‌یان و ده‌رگای هاوڕێ سولیمانم لیدا و ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه .هاوسه‌ر و دوو منداله‌که‌ی له‌وی بوون و من به کاک سولیمانم وت: ده‌ڵین تۆ بۆ زه‌ویه‌کانی باوکت نیگه‌رانێت ،و ئه‌گه‌ر وه‌ک خه‌ڵکی هه‌ژار بی زه‌وی ده‌بوی له‌و خه‌ره‌که‌ته‌پشتیوانێت ده‌کرد .زۆر ناره‌حه‌ت بوو . سه‌ری هه‌ڵچه‌رخان و به منی وت : تۆ وا مه‌لێ ،خۆت ده‌زانی که بیر و هه‌ڵویستی من چۆنه .ئه‌گه‌ر رژیمی داهاتوو له مالکه‌کان دیفاع بکات ، ئایا ئه‌م خه‌لکه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له زه‌ویه موسادره‌کراوه‌کان دیفاع که‌ن .نیگه‌رانی من هه‌رئه‌وه‌یه .ئه‌گه‌ر مالکه‌کانی ئیره وه‌ک ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ و ته‌رگه‌وه‌ڕ هێز کۆ که‌نه‌وه و په‌لاماری خه‌ڵک بده‌ن ده‌زانی چه‌ند که‌سی بی تاوان ده‌کوژرین یا بریندار ده‌بن .ئایا خه‌ڵک له باری سیاسیه‌وه ئه‌وه‌نده ئاماده و حازرن تا ئاخرین دلۆپه‌ی خوێنیان به‌ره‌نگاری که‌ن؟ئایا ئێمه چه‌ک و چوڵی پێویستمان هه‌یه تا له به‌رانبه‌ر هیرشی مالکه‌کان له خۆمان دیفاع که‌ین؟من ئاگادارم که مالکه‌کانی ئیره به شێوه‌ی نهینی کۆبونه‌وه‌یان کردووه و خه‌ریکی پلان دارشتن دژی خه‌ڵکن .بۆچی ده‌بی ئێمه بیر له‌م پیلانه نه‌که‌ینه‌وه ؟له ناوچه ی مه‌رگه‌وه‌ڕ و ته‌رگه‌وه‌ڕ به‌شێک له خه‌ڵکی هه
ژار ئاواره و ده‌ر به ده‌رکران. ئێمه هێشتا هیزی به‌ره‌نگاری و ئاماده‌مان نیه. ده‌بی هه‌ل و مه‌رجه‌که به باشی هه‌لسه‌نگینین .ده‌بی خه‌ڵک وا ئاماده که‌ین که ئه‌گه‌ر شه‌ڕ قه‌وما و کارێک که ده‌یکه‌ن ، لێی په‌شیمان نه‌بنه‌وه .زانیاری چینایه‌تی هه‌ژاران هێشتا له ئاستێکی دلخۆشکه‌ر نیه ، که له سه‌ری حیساب که‌ین .ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌ڵکیان بۆ دابه‌ش کردنی زه‌وی ئاماده و هان داوه ، خۆیان ئاماده نین ،شه‌ری مان و نه مانی بۆ بکه‌ن .چۆن ده‌توانین خه‌ڵک بۆ مه‌یدانی جه‌نگێک ڕێنوینی که‌ین که هێشتا ئاماده نین .پاشان رووی له من کرد : ناوی چه‌ند که‌س که هانده‌ری دابه‌ش کردنی زه‌وی بوون ، برد و وتی ئه‌مانه له بواری دژوار‌دا، حازر نین ته‌نیا شه‌وێکیش له سه‌ر زه‌ویه‌کان نیگابانی بده‌ن .ده‌بی ماندووی نه ناسانه دیسانه‌وه بۆ خه‌لک گیر و گرفته‌کان شی که‌ینه‌وه .رژیم مه‌علووم نیه به‌ره‌و کوی ده‌روات و چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان و ئێران چێ لێدیت .چاوه‌روان بین تا بار و دۆخی سیاسی ئێران ، به بارێک‌دا بکه‌ویت .با سه‌بر که‌ین تا ئاگاهی سیاسی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان به‌و ئاسته بگات که بۆ به ده‌س هێنانی مافی خۆیان ،حازر بن و دیفاعی لی بکه‌ن .ئه‌و کاته ده‌توانین بڵێن ئه‌م حه‌ره‌که‌ته سه‌رکه‌وتوه .و ئه‌و کاته بۆ رزگاری یه‌کجاری خۆیان دژی سه‌رمایه‌داری ، خه‌بات ده‌که‌ن .هاوڕێ سولیمان له لایه‌ن باوکیه‌وه فشاری بۆ هاتبوو و پێ گوتبوو تۆ که له گه‌ڵ ئه‌م خه‌لکه ده‌تانه‌وێت حکومه‌تی کومونیستی دامه‌زرینن، ده‌ستی ژن و منداله‌کانت بگره وئه‌م ماله به جێ بێڵه و بڕۆ .باوکی وا تیگه‌یشتبوو که هه‌موو حه‌ره‌که‌ته سیاسیه‌کانی تیکان ته‌په له لایه‌ن کاک سولیمانه‌وه رێکخراوه .باوکی ده‌یویست به‌م شیوه‌یه کاک سولیمان له خه‌باتی سیاسی په‌شیمان کاته‌وه .به‌ڵام ئه‌و مرۆڤێکی رادیکاڵ ،شۆڕشگیڕ وژیانی شه‌خسی خۆی فیدای شۆڕش کرد .باوکی له‌وی که بڕیار دراوه زه‌ویه‌کانی دابه‌ش که‌ن زۆر توڕه و نیگه‌ران بوو، و نه‌ده‌هاته ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک مه‌گه‌ر پیویستیه‌کی هه‌بوایه . له ده‌ره‌وه‌ی ئاوای باخێکی هه‌بوو له‌وی خانویه‌کی دروست کرد و تیدا ده‌ژیا. به پێچه‌وانه هاوڕێ سولیمان هه‌میشه له ناو خه‌ڵکدا بوو. به‌ڕێز کاک عه‌لی خه‌لیقی ئه‌ندامی هه‌ڵسوڕاو و تێکۆشه‌ری چریکه فیدایه‌کانی خه‌لکی ئێران ، له جه‌ره‌یانی کارێکی ته‌شکیلاتی له جاده ی سنه - تاران گیانی به‌خت کرد و هاوڕێ سولێمان بۆ سه‌ره‌خۆشی له بنه ماله‌ی به‌ڕیزی خه‌لیقی و و ناشتنی کاک عه‌لی به‌ره‌و سنه سه‌فه‌ری کرد . پاش مه‌راسمه‌که‌ی کاک عه‌لی ،کۆماری ئیسلامی شه‌ری به سه‌ر خه‌ڵکی سنه‌دا ،داسه‌پاند و هاوڕێ سولێمان له‌و شه‌ره‌دا ، و له به‌ره‌نگاری خه‌لکی سنه دژی کۆنه‌پارێزانی جمهوری ئیسلامی چالاکانه به‌شداری کرد و گیانی له پێناو ئازادی خه‌لکی کوردستان به‌خت کرد .
************
9- کوشتنی ناجوامێرانه ی مرۆڤێک :
ڕۆژیکیان هه‌واڵێکی دڵته‌زین له‌لایه‌ن خه‌ڵکی سارۆقامێشه‌وه به شورای تیکان ته‌په گه‌یشت ، که شا موحه‌ممد له ئاوایی قشلاخ چۆل ، به ده‌ستی ئه‌فرادی نه‌ناسراو کوژراوه و گاکانیشی دزراون . ته‌نیا جاره و هه‌ڵویستی له بار،ئه‌وه بوو که بازاری کرێن و فرۆشی حه‌یوانه‌کان له ژێر چاوه‌دێری ، دانین . چونکوو له‌و جێگایه ده‌ماتوانی شوێن هه‌ڵگرین .شامه‌حه‌ممد پیاوێکی ته‌نها و بێکه‌س بوو و نه‌خۆشی ڕه‌وانی هه‌بوو. ئه‌وێش به خاتری گالته‌ی زۆر و ئازار دانی ، له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک دووری ده‌گرت و بۆیه له ئاوایه‌کی چۆڵ و هۆڵ ده‌ژیا و دوو گا، مانگایه‌ک و گویدرێژێکی هه‌بوو . به گاکانی زه‌وی ده‌کێڵا و گه‌نم و جۆی بۆ بژێوی ژیان ده‌چاند .له هاویندا، ته‌ماته ، په‌تاته،ته‌ماکۆی به‌رهه‌م ده‌هێنا.له مانگاکه‌یش شیر و که‌ره‌ی به‌رهه‌م ده‌هینا و ژیانی به ریوه ده‌چوو. دزه‌کان به شێوه‌یه‌کی ناجوامێرانه سه‌ریان له ناو ته‌نوور خستبوو و کوشتبویان . شواری تیکان ته‌په خێرا به‌ره‌و قشڵاخ رویشتن ، و جه‌نازه کابرا وه‌ها سوتابوو که نه ناسرایه‌وه . دیار بوو چه‌ند رۆژیک بوو کوژرابوو .هه‌مانرۆژ به یارمه‌تی ریش سپیه‌کانی سارۆقامیش و جانبڵاخ و ئه‌ندامانی شورا ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا. ئێمه بۆ دۆزینه‌وه قاتله‌که ،ده‌سته به‌شمان لیکرد تا سه‌ردانی بازاری حه‌یواناتی بۆکان، سه‌قز، میاندووئاو،قباخکه‌ندی،شاهین دژ بده‌ین .تا په‌رده له سه‌ر نهێنیه‌که هه‌ڵماڵین . به داخه‌وه کاک سولیمان بۆ به‌شداری له مه‌راسمی خاک‌سپاری یه‌کێک له دۆستانی که له ته‌سادفی ماشیندا کوژرابوو، به‌ره‌و سنه رۆیشت و رۆژی 28 ی ئه‌سفه‌ندی 1357 شه‌ڕی سنه ده‌ستی پێ‌کرد و له شه‌رێکی قارمانانه رۆژی 28 گیانی له پێناوی رژگاری هه‌ژارانی کوردستان به‌خت کرد . به‌شداری جه‌ماوری به‌رینی خه‌ڵکی کوردستان و ئێران بۆ ناشتنی ته‌رمی هاوڕێ سولیمان له ئاوایی تیکان ته‌په، سێبه‌ری خسته سه‌ر روداوه‌کانی ناوچه‌که و ئێتر قاتله‌که نه دۆزرایه‌وه .مه‌رگی ناواده‌ی هاوڕێ سولیمان ، کاردانه‌وه‌ی زۆر سه‌ختی له سه‌ر ئێمه دانا وهه‌موو کاره‌کانمان ڕاوه‌ستابوو.
****************
10- دیاری دوکتور جه‌عفه‌ر !
نامه‌یه‌کم له لایه‌ن دوکتور جه‌عفه‌ره‌وه پی گه‌یشت که برۆم بۆ بۆکان . چومه مالی دوکتور و له حه‌وشه‌که‌یان پێکه‌وه ده‌گه‌ڕاین ،که له ناکاو کابرایه‌ک ده‌رگای ماله‌که‌یانی کرده‌وه و من نه‌مناسی ، دوو تفه‌نگی ژێ سی و شه‌ش خه‌شابی پڕ له فیشه‌کی دایه ده‌ستی دوکتور و خێرا ڕۆیشت . دوکتور جه‌عفه‌ر دوو تفه‌نگه‌که ی دایه ده‌ستی من و فه‌رمووی ئه‌مه دیاری کۆمه‌ڵه‌یه بۆ خۆت و کاک حه‌سه‌ن سوڵتانی . ئێواره گه‌یشتمه‌وه ئاوایی و کاک حه‌سه‌نم بانگ کرد ووتم ئه‌مڕۆ دوکتور دیاری بۆ ناردوی .تفه‌نگه‌که‌ی وه‌ر گرت و ماچی کرد .باوکم پرسیاری کرد ئه‌م تفه‌نگانه‌ت له کوی هێناوه و منیش وتم له بازاڕی چه‌ک فرۆشان کڕیومه . باوکم زۆر لیم توڕه بوو و جنیوی پی دام و وتی بۆچی بۆ حه‌سه‌ن تفه‌نگت کریوه ، مه‌گه‌ر حه‌سه‌ن خازره یه‌ک تمه‌ن به تۆ بدات .
11- زه‌ویه‌کانی تیکان ته‌په چی‌یان به‌سه‌ر هات ؟
له یه‌که‌مین مانگی ساڵی 1358 ی هه‌تاوی زه‌ویه‌کان له نیوان جووتیارانی بی زه‌وی دابه‌ش کرا .پێشنیاری ئێمه ئه‌وه بوو که زه‌ویه داگیر کراوه‌کان به شیوه‌ی" کومونی"ئیداره کرێن هه‌موان و شورا پشتیوانیان لیکرد .ساڵی یه‌که‌م زه‌ویه‌کان به شیوه‌ی کومونی ، چێنران و کاریان له سه رکرا. خومینی فه‌رمانی ئه‌کبه‌ری بۆ سه‌رکوتی کوردستان ده‌رکرد من و هاوڕێ حه‌سه‌ن سوڵتانی له هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته بوین که به پیشنیاری دوکتور جه‌حفه‌ر بوین به پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه و په‌یوه‌ندی ئێمه له گه‌ل خه‌لکی ئاوایی که‌م بوه‌وه . ساڵی 1359 له نێوان جووتیاران ناکۆکی په‌یدا بوو وزه‌ویه‌ه‌کانیان به چوار به‌ش له‌ت کرد . له سه‌ر هه‌ر له تێک چه‌ند بنه‌ماله کشت و کالیان ده‌کرد . رژیم موخالیفی دابه‌ش کردنی زه‌وی بوو و بنه‌ماله‌ی هاوڕێ سولیمان له لایه‌ن رژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بوو .کاک سولیمان گیانی به‌خت کردبوو و براکانی خالید و جه‌عفه‌ر هه‌ڵهاتبون . پاسداره‌کان یارمه‌تی مالکه‌کانیان دا و توانیان زه‌ویه داگیر کراوه‌کان وه‌ر گرنه‌وه .
12-
پێشمه‌رگه سه‌ره‌تایه‌کانی ناوچه‌ی بۆکان !
پاش 28 ی موردادی 1358 هه‌تاوی، پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه شاریان چؤل کرد و ئێمه له ئاویه‌کانی کۆسه، قه‌ره‌گوێز، قوروچای و قازانه سه‌ر گیرساینه‌وه .له‌قازانه سه‌ر کۆبونه‌ومان کرد و زۆر تر له 70 پێشمه‌رگه بوین . سی بوچون هاته ئاراوه . یه‌که‌م - هه‌ندی موخالیفی شه‌ڕی چه‌کداری و به‌ره‌نگاری بوون و ده‌یاگوت ئه‌مه خه‌تی چریکیه و جیا له جه‌ماوه‌ره‌ی خه‌لکه‌و هه‌ڵه‌یه . پیشنیاریان ئه‌وه بوو که بڕۆین بۆناو کارگه‌کان و کرێکاران ڕیکخه‌ین و سه‌ره‌نجام شورش که‌ین . دووهه‌م - هه‌ندی ده‌یانگوت ده‌بی به‌ره‌نگاری که‌ین و بڕۆین بۆ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و له‌وی هیرش که‌ینه سه‌ر هێزه‌کانی حکومه‌ت و شاره‌کان ئازاد که‌ین .سیهه‌م- بیر و بۆچونی دوکتور جه‌عفه‌ر بوو که گوتی :له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه به من ڕاسپیردراوه که له ناوچه‌ی خۆمان بمێنینه‌وه و سیاسه‌تی کۆمه‌له ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به جێ نه‌هێڵین و له بواره دژواه‌کان و هه‌ل و مه‌رجی سه‌خت له پال خه‌ڵکدا بین .ئێمه وه‌ک ڕه‌وتێکی سیاسی ناتوانین خه‌مسارد به چاره‌نوسی خه‌ڵک بین . نابێ خه‌ڵک به ته‌نیا بمێنه‌وه و ئێمه جێیان بهێڵین .کۆمه‌له گومانی نیه که له‌م هه‌ل و مه‌رجه و شه‌ڕه دژواره‌دا، خه‌ڵک سه‌رکه‌وتوو ده‌بن .و وتی هه‌رکه‌سێک قسه‌کانی منی به دڵه وده‌خوازێت بیته لای من و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویت بڕۆنه کارگه‌کان له‌و لاوه ڕاوه‌ستن . ئه‌وانه‌ی لای دوکتور جه‌عفه‌ر ڕاوه‌ستان ناوه‌کانیان ئه‌مانه‌ن ، به‌ڕیزان1- مینه‌ی حیسامی 2-هاشم ڕه‌زایی3- حه‌سه‌ن سوڵتانی4- ڕه‌حمان حسین زاده5-دوکتور جه‌عفه‌ر 6-فاروق بابامیری 7-سادق حه‌سه‌ن پوور8- جه‌لال سیاده‌ت 9-ره‌حیم مه‌حمودی و چه‌ند که‌سێک وه‌ک پیشمه‌رگه‌ی ناو شار ڕێکخران و بریتین بوون له به رێزان :1- خالید سیاده‌ت2-موحه‌ممه‌د بوداغی3-ره‌حمان ڕه‌سول زاده4- هاوڕێ گیان به‌خت کردوو ئه‌سعه‌د حوسینی و چه‌ند که‌سی تر که به خاتر هه‌ڵ و مه‌رج و پاراستنی ژیانیان ناویان ناهێنم . دوژمن سه‌رده‌شتی گرته‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست بڕونه سه‌رده‌شت ، پاشگه‌ز بونه‌وه و دووکه‌سیان هاوری یانی گیان به‌خت کردوو جه‌حفه‌ر موحه‌ممه‌دی و عه‌لی نادری هاتنه‌لای ئێمه .ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست بڕۆنه ناو کرێکاران ، تاقه کرێکاریکیان بۆ ڕیک نه خرا. ئێمه ئه‌زمونئ کاری نیزامیمان نه‌بوو.بۆیه هاوڕێ یان کاک هاشم ره‌زایی و کاک خالید سیاده‌ت له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ده‌وره‌یه‌کی نیزامیان تێپه‌ڕ کرد وگه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌ی بۆکان . جه‌وله‌ی نیزامی ده‌ست پیکرا و ناوچه‌که ، داگیر کرابوو و شه‌و ورۆژ له جه‌وله‌دا بوین . رۆژێک سه‌عاتی چواری به‌یانی سه‌رمان له ئاجی که‌ند ده‌ر هێنا و هاوڕیی گیان به‌خت کردوو سه‌عید مه‌لا پورمان وه‌خه‌به‌ر هینا و پرسیارمان لیکرد .ئایا ئاجی که‌ند بۆ حه‌سانه‌وه ده‌بێت ؟ ئه‌و کاته‌دا کاک بارزان حه‌سه‌ن پوور پێشمه‌رگه‌ی ئیتحادیه‌ی کومونیسته‌کان بوو وهاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی ده‌کرد . کاک سه‌عید و کاک بارزان پێیان وابوو که ئاجی که‌ند بۆ حه‌سانه‌وه نابێت و ئاوایی قادرئاوایان ،پیشنیار کرد. له گه‌ڵ کاک سه‌عید مه‌لاپوور و خه‌ڵکی ئاجی که‌ند رۆیشتمه‌وه شاری بۆکان و شار خه‌ته‌ر بوو ،به‌ره‌و تیکان ته‌په گه‌ڕامه‌وه و دوکانی جۆش کاریم دانا. هاوڕێ یان حه‌سه‌ن سوڵتانی و ڕه‌حمان حسین زاده به‌ره‌و تیکان ته‌په گه‌ڕابونه‌وه و کاک حه‌سه‌ن کادیر و فه‌رمانده نیزامی کۆمه‌ڵه‌هاتبوه ئاوایی تیکان ته‌په و نامه‌یه‌کی چکۆله‌ی دابوه ده‌ستی براکه‌م که به‌منی بدات . له نامه‌که‌دا داوای دیداری حوزووری کردبوو و منیش رۆیشتم و زۆر خوشحال بوو و یه‌کترمان ماچ کرد و تاسه‌مان له یه‌کترشکا. پاشان وتی کۆمه‌له ده‌ستوری داوه که ئێمه ره‌شید خان حیده‌ری بگرین چونکوو خه‌ریکه جاش ده‌گرێت و ناوچه‌که ئاڵۆز ده‌کات. له که‌میندا بوین و شناسایی چاکمان ده‌ست پێ‌کرد .
13- به‌سه‌رهاتێکی تاڵتر له تاڵ !
خه‌ریکی جۆش کاری و چاک کردنه‌وی تراکتۆرێک بووم،و له تیکان ته‌په خۆم حه‌شار دابوو، کورێکی گه‌نج ئاگاداری کردمه‌وه ،جاش و پاسدار هاتون بمگرن .له ژێر تراکتۆره‌که ده‌رهاتم و ڕوانیم ماشێنیک پڕله پاسداربه کالیبر 50 وه هاتون . خێرا رۆیشتمه ماله‌وه که تفه‌نگه‌که‌م هه‌ڵگرم و به‌داخه‌وه باوکم تفه‌نگه‌که‌ی شاردبوه‌وه. کات تێپه‌ڕ ده‌بوو و چاره‌یه‌کم نه بوو و ویستم تفه‌نگه‌که‌ی هاوڕێ حه‌سه‌ن ، هه‌ڵگرم و ماله‌که‌یان له نزیک ته‌پۆڵکه‌که بوو ، خه‌تر بوو وبۆم نه کرا.ته‌نیا رێگا ده‌رچون و هه‌لهاتن بوو .دووچه‌رخه‌یه‌کم له گه‌نجێک وه‌ر گرت و ده‌رچوم ، له ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی زه‌وی و زاره‌کان کیلرابون و نه‌ده‌کرا به سواری دووچه‌رخه ، ئیدامه به رۆیشتن بده‌م .وه‌ک که‌سێک له سه‌ر زه‌وی کارد ه‌کا ، خۆم خه‌ریک کرد به‌ڵام براچکۆله‌که‌م و کوره‌کانی خالوم بانگیان کردم که پاسداره‌کان له نزیکت ئاماده‌ن . له‌م کاته‌دا پاسداره‌کان به ده‌نگی به‌رز وتیان نه جوڵێت و من هه‌لاتم و ئه‌وان ده‌ستڕێژیکیان لیکردم .ته‌قه‌ی پاسداره‌کان هه‌ر به‌رده‌وام بوو و منیش هه‌ر هه‌لده‌هاتم و خۆمم له به‌ر چاویان گوم کرد .گه‌یشتمه به‌رزایه‌کانی جانبوڵاخ و سارۆقامیش و له مه‌رگ رزگارم بوو.فڕۆکه‌یه‌ک له بان سه‌رم سوڕێکی خوارد و پێم وا بوو بۆ شناسایی من هاتوه .ناچار دام له ڕووباری زڕینه و ئاوه‌که‌ی زۆر سارد بوو. هیچ که‌س دیار نه بوو تا داوای یارمه‌تی لی بکه‌م و به هه‌زاران چه‌رمه سه‌رێ و کۆڵه مه‌رگی له ئاو په‌ڕیمه‌وه و لیباسه‌کانم ته‌ر و ئاوی لێ ده‌چۆڕا. خۆم گه‌یانده نزیک ئاوایی گۆل چه‌رموو .زۆر هیلاک بووم و پێڵاوم له پێدا نه مابوو و هه‌روا ده‌چوم . له قه‌راخ ئاوای پیره پیاوێک خه‌رێکی کاری خه‌رمان بوو و و ده‌ویست په‌لامارم بدات . ناچار بووم خۆم به‌و پیاوه بناسێنم و وتم من ناوم ره‌حیمه و خه‌لکی ئاوای تیکان ته‌په‌م و پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌م و له چنگ جاش و پاسدار هه‌ڵاتوم . پیاوه‌که وڵامی داوه وتی ده‌نگی ته‌قه‌کانم بیست ،که وایه ئه‌و ناجوامێرانه له تۆ ته‌قه‌یان کردووه . منی بۆ ماڵێک برد و ژنیکی 45 ساله زۆر دلۆڤان و میهره‌بان چای بۆم هێنا هێلکه‌و رۆنی حازر کرد و بۆمی دانا که بیخوم . .ئه‌مما ئه‌وه‌نده ماندوو بوم و 10 کیلو میر بی حه‌سانه‌وه و له ژیر ئاگری گوله‌دا، ئاسان نه بوو و نه‌مده‌توانی نان بخوم .ژنه‌که پێ وا بوو من له ترسان ناتوانم نان بخوم و په‌یتا په‌یتا به خومینی و پاسدار و جاش جنێوی ده‌دا. و سوێندی به ڕیشی سپی مامۆستا شیخ عیزالدین ده‌خوارد که ئاگای له من ده‌بێت و گیانم ده‌پارێزیت .جووتیک پێڵاویان بۆ هێنام و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ تیکان ته‌په دا. ماوه‌یه‌ک ڕۆیشتم و هێشتا بیرم ده‌کرده‌وه که ته‌قه‌ی تفه‌نگیکم بیست و داچله‌کام .پێم وا بوو هێشتا پاسداره‌کان ، تیده‌کۆشن من بگرن .خۆم حه‌شار دا و ماوه‌یه‌ک بی ده‌نگ دانیشتم و ته‌ماشام کرد له نزیک پاسگای به‌ندئاوه‌که. له خواره‌وه ده‌نگی ئاشنایه‌که‌م به‌ر گوی که‌وت و هه‌ر وا بوو .ده‌نگی کاک عبدولرحمان خه‌لکی ئاوای جانبوڵاخ بوو . له ئاشناکه داوای یارمه‌تیم کرد تا رێگای په‌رینه‌وه له ئاوه‌که‌م پیشان بدات . که گه‌یشتمه قه‌راخ ئاوه‌که چوار که‌سی تر که له گه‌ڵ کاک عبدولرحمان بۆ ماسی گرتن هاتبوون ، په‌یدا بوون . پرسیاریان کرد لیره چ ده‌که‌ی ؟کاره‌ساته‌که‌م بۆ باس کردن و وتیان ئێمه به تفه‌نگی ڕاو کردن ته‌قه‌مان کردوه و خیرا تیگه‌یشتم ته‌قه‌که هی ئه‌وان بوه و پاسدار نه بوه .
سواری گویدرێژه‌که‌یان بووم و به‌ره‌و ئاویه‌کانی تیکان ته‌په و جانبوڵاخ رێ که‌وتین .له دووره‌وه دوو نه‌ناسراومان بینی ،پیمان وا بوو پاسدارن ، توانای ئه‌وه‌م نه‌بوم خۆم له سه‌ر گویدرێژه‌که فڕه ده‌مه خواره‌وه. به‌ڵام شانس یارمان بوو و کاک که‌ریم برام و ئه‌وی تریان ڕه‌فیق که‌ریم موحه‌ممه‌دی بوو که لیباس و که‌وشیان بۆ هێنابوم .پاسداره‌کان به خه‌ڵکی تیکان ته‌په وتوبویان ،بڕۆن ته‌رمه‌که‌ی له کێوه‌کانی جانبوڵاخه بیهینه‌وه . یارمه‌تی زۆریان دام، برینه‌کانیان برین پیچ کرد و جلی خاوێنم له به‌ر کرد. زۆری پێ نه‌چوو گه‌یشتینه تیکان ته‌په و خه‌ڵک ده‌وره‌یان داین ، هاج و واج و سه‌ریان سوڕما. هه‌ندێ که‌س ده‌گریان و دایکم به پیرایی و پێشوازیمانه‌وه هات و من ده‌ستم له ملی کرد و ماچم کرد و ئه‌ویش دای له پڕمه گریان و به کوڵ بۆ من گریا و منیش خۆم پی ڕانه‌گیرا و به دوو قۆڵی ده‌ستمان کرد به گریان .کاک حه‌سه‌ن هاته نزیکه‌وه و به چپه وتی ئه‌مه چ ئاکارێکه نیشانی ده‌ده‌ی . تۆ پێشمه‌رگه‌یت ! ده‌بی روحیه به خه‌ڵک بده‌ی و ده‌رسی به‌ره‌نگاری له پێشمه‌رگه فێر بن .باوکم که ئاره‌زوی ئه‌وه بوو له ئاوای بم وتی : نابی له تیکان ته‌په بمێنیته‌وه و هه‌ره‌شه‌ت لی ده‌که‌ن . به‌ره‌و ئاوای باغچه رویشتین و دوو رۆژ له‌وی ماینه‌وه .تفه‌نگه‌که‌م لای کاک حه‌سه‌ن بوو و هه‌لیده‌گرت بۆم ،شه‌و به دزیه‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆ تیکان ته‌په و به نهێنی هاوڕێ پاولم دیدار کرد . وتی ئه‌و رۆژانه ئێوه نه بوون نه‌مان هێشت روحیه ی خه‌ڵک دابه‌زێت . ئێتررۆژانه له ئاوایی بوین و به‌شه‌و ده‌چوینه ده‌ره‌وه . له لایه‌ن بنه‌ماله‌ی کاک عومه‌ر بابامیریه‌وه داوایان کرد که ئه‌وێش له گه‌ڵ ئێمه بێت و ئه‌ویش له گه‌ڵمان که‌وت و به‌و جۆره گیانی خۆمانمان ده‌پاراست .شه‌وێکیان سه‌عاتی چوار سه‌رما زۆری بۆ هێنابوین و له سه‌ر خه‌رمان جووتیارێکی سارۆقامیش ، خۆمان کرد به ناو کای خه‌رمانه‌که‌دا و ، به‌و شێوه‌یه خۆمانمان گه‌رم کرده‌وه . کت‌وپڕ کاک عومه‌ر له ناو کای خه‌رمانه‌که ،په‌ریه ده‌ره‌وه وبه ده‌نگی به‌رز وتی ده‌ورمان گیرا ،ئێمه‌یش ده‌ر په‌ڕین ، به‌ڵام دوو که‌ری به‌ره‌لا بوون، له گه‌نمه شامی خه‌رمانه‌که یان ده‌خوارد . شه‌و ده‌رنگانێک بوو و به‌ره به‌ره رووناکی به سه‌ر تاریکیدا زاڵ ده‌بوو . جووتیاران هیواش هیواش بۆ سه‌ر کار ده‌هاتن و ئێمه خۆمانمان له ناو چنارسانێک حه‌شار دابوو که خاوه‌ن مه‌زراکه ناسیاوی نزیکی کاک عومه‌ر بوو و هه‌واڵی بۆ گێڕاینه‌وه . وتی ئه‌مشه‌و جاش و پاسدار هاتونه‌ته تیکان ته‌په و سه‌لاح کوڕی کاک عومه‌ر و که‌ریم براچکۆله‌ی منیان گرتوه .کاک عومه‌ر وره‌ی به جاریک هه‌ره‌سی هێنا و زۆر نیگه‌ران بوو . پاشان عه‌لی عارفی کارداری کاک عومه‌ر هات و وتی راسته ئه‌و دوو که‌سه گیراون . کاک عومه‌ر ده‌ستوریدا به عه‌لی که تراکتوری هینا و ئێمه‌یان به‌ره‌و ئاوایی باخچه ، که ئه‌من تر بوو گواسته‌وه . ده‌مه‌و ئیواره ماشینێک له تیکان ته‌په‌وه هات و خزمانی کاک عومه‌ری تیدا بوو . کاک عومه‌ریان له ئێمه جیا کرده‌وه و دوای 20 ده‌قیقه کاک عومه‌ر گه‌رایه‌وه و وتی من ده‌مه‌ویت بچمه بۆکان و خۆم ته‌سلیم که‌مه‌وه تا سه‌لاح به‌ر ده‌ن. یه‌که‌م که‌س له ناوچه‌ی بۆکان بوو که خۆی ته‌سلیمی هیزه‌کانی حکومه‌تی کرده‌وه .
14- دیداری نهێنی له گه‌ڵ هاوڕی مینه‌ی حیسامی !

شه‌وێک کاک مینه‌ی حیسامی و هاوڕی ته‌یمور حه‌سه‌نیانی که پێشمه‌رگه‌ی سازمانی په‌یکار بوو، به سواری موتور هاتنه تیکان ته‌په تا دیداری ئێمه بکه‌ن .په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ هاوڕی یان ئیسمایل مه‌ولودی و مه‌حه‌ممه‌دی جنگی (پاول) گرت تا ئێمه بدۆزنه‌وه و قسه‌مان له گه‌ڵ بکه‌ن . هاوڕێ یان ئیسمایل و پاول چاوپێکه‌وتنێکی نهێنیان له نێوان ئێمه و کاک مینه‌ی حیسامی ساز کرد .له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا گوزارشێک له ناوچه‌ی فیزوڵا به‌گی بۆکانمان ، به هاوڕێ مینه‌ی حیسامی دا، کاک مینه وتی : ئێمه هاتوین پێتان بلێن که به زوو ترین کات بگه‌رینه‌وه بۆ هه‌رێمی حاجی که‌ند، چونکوو ده‌مانه‌ویت دیسانه‌وه هیزه‌کانمان و خه‌باتی نهێنی و ئاشکرامان به قه‌واره‌یه‌کی تر سازمان بده‌ین و رێک خه‌ین و حوزورمان له ناوچه‌که نیشان ده‌ین . پاش دیداره‌که کاک مینه‌ی حیسامی و کاک ته‌یمور حه‌سه‌نیانی ئێمه‌یان به جێ هێشت و به‌ره‌و حاجی که‌ند له هه‌رێمی ئاختاچی به‌ڕێکه‌وتن .
من و هاورێ حه‌سه‌ن سولتانی پاش ماوه‌یه‌ک قسه و باس ،ده‌ستمان کرده مل هاوڕێ یان ئیسمایل و پاول و خواحافیزیمان کرد. ئه‌وان بۆ ئاوایی تیکان ته‌په گه‌ڕانه‌وه و ئێمه به‌ره‌و ئاوایی ده‌رزی وه‌لی رێ که‌وتن . ماشینیک له تیکان ته‌په‌وه هات و پێمان وابوو پاسدار و جاشی ره‌شید خان حیده‌ریه . سه‌نگه‌رمان گرت و ئاماده‌ی ته‌قه بوین ، کاک حه‌سه‌ن وتی ئیمه به مه‌به‌ستی ڕاپه‌ڕاندن وبه جێ گه‌یاندنی کارێکی ته‌شکیلاتی هاتوین و نابی ته‌قه که‌ین .
15- پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌ر به‌رزیمان هه‌ڵبژارد !
زۆر نیگه‌رانئ هاوڕێ یان پاول و ئیسمایل بووین و هه‌ر له رۆیشتندا به‌رده‌وام بوین. تا گه‌یشتینه ئاوائئ قوڕ به‌راز و نزیک خه‌رمانه‌کانی ئاوایی بوینه‌وه. مانگه شه‌و له پشت کیوه‌کانه‌وه به دزیه‌وه سه‌ری ده‌ر هێنابوو و له سه‌فه‌ری دوور و درێژی شه‌و هیلاک دیار بوو، هه‌وا ورده ورده رووناک ده‌بوه‌وه . نزیک خه‌رمانێک بوینه‌وه ده‌نگمان دان ، که‌سێک لیره‌یه؟ دڵنیا بووین که‌سێک نیگابانی خه‌رمانه‌که‌یه . له ناو شاراگه‌نمه‌که، که هێنابویانه سه‌ر خه‌رمانه‌که ، که‌سێک نوستبوو ،به‌ده‌نگی ئیمه له خه‌و ڕاپه‌ری وزۆر ترسا،نه‌یتوانی قسه بکات ، چاره نه‌بوو وخۆمان ناساند .پرسیاری کرد ئێوه له‌م نێوه شه‌وه‌دا ،لیره چ ده‌که‌ن ؟کاک حه‌سه‌ن پێکه‌نی و وتی له‌مه به دواوه پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌له شه‌وانه دیر تر له ئێستا دێنه ناو ئاوایی . میوانی کردین و به‌ره‌و ماڵه‌که‌یان رێ که‌وتین .هه‌نگوین و که‌ره و هێلکه‌ی بۆ هێناین و ئێمه‌ش تیر و پڕمان خوارد . زۆر خزمه‌تی کردین و دیسانه‌وه پرسیاری کرد پیشمه‌رگه‌ی کام سازمانن؟ برا زاکه‌ی ماتل نه بوو وتی مامه، ئه‌مانه‌پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ن . داوای یارمه‌تیمان کرد که برا زاکه‌ی به ماشین ئێمه بۆ ئاوایی قه‌ره گوێز ببات و قه‌بوڵی کرد . له ئاوایی قوڕه به‌راز ڕێ که‌وتین و له ئاوایی به‌رده زه‌رد، قوله باخی، ته‌پۆڵکه‌ی ناله شکینه ، تێپه‌ر بووین و چرای ماشینه‌که خراپ بوو و شوفیره‌که زۆر ترسا و کاک حه‌سه‌ن وتی نابی ماتل بیت ئه‌گینا له پایگای ناله شکینه‌وه ده‌ماده‌نه به‌ر ده‌سڕێژی تۆپ . و له قه‌راخ پایگاکه‌وه تێپه‌ڕ بووین وگه‌یشتینه قارئاوا و پاشان قه‌ره‌گوێز . سوراغی پێشمه‌رگه‌کانمان له به‌ڕێز مام حه‌بیب گرت وتی : پێشمه‌رگه‌کان به‌ره‌و حاجی که‌ند رویشتون . مام حه‌بیب له کێوه‌کانی حاجی کیمی مه‌زرای هه‌بوو که ئه‌و مه‌زرایه له ساڵه‌کانی 1346 تا 1347 نهینیگا و شوینی خۆ حه‌شاردانی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان به‌ڕیزان: عه‌بدوڵای موعینی،سولێمان موعینی و مینه شه‌م و... بوو. مام حه‌بیب له ده‌ورانی حکومه‌تی شادا ، ساواک گرتی و ماوه‌یه‌ک زیندانی کرا. به‌ره‌و ئاوایی عیلم ئاباد که‌وتینه رێ و له خه‌ڵکی باوه‌ر پێکراو پرسیارمان کرد وتیان پێشمه‌رگه له سه‌درئابادن . ئێمه یش دوای ماوه‌یه‌ک خۆمان له ناو پێشمه‌رگه‌کاندا بینیه‌وه .
*************
16- چریکه‌کان له کێوه‌کانی حاجی کیمی!
پاش 28 ی مورداد 1358 ی هه‌تاوی چریکه‌کان له ئه‌شکه‌وته‌کانی کیوی حاجی کیمی دامه‌زرابوون . و پڕوپاگانده ی سه‌رسوڕ هێنه‌ریان له ناو خه‌ڵکدا کردبوو که گوایه له حاجی کیمی سه‌نگه‌ری توند و قایمیان به تۆپ دامه‌زراندوه . به‌ڵام له راستیدا ئه‌وان لوله بوخاری یان له سه‌نگه‌ره‌کانیان دامه‌زراندبوو و ئیجازه‌یان به که‌س نه‌ده‌دا تا نزیک سه‌نگه‌ره‌کان بڕۆن و بزانن راسته یا درۆیه .. خه‌ڵکێش باوڕیان کردبوو، که چریکه‌کان چه‌کی قورس و تۆپیان هه‌یه .
دوو رۆژ بوو له چریکه‌کان هه‌واڵێکمان نه بوو له مام حه‌بیب پرسیارمان کرد وتی: بار و بنه‌یان له کۆڵ نا و به‌ره‌و شار گه‌رانه‌وه . کاتێک گه‌یشتینه باخی سه‌ده‌رئاباد ، سیمای هه‌ڤاڵانێکی تازه‌مان دیدار کرد که له ناوچه‌ی مه‌هاباده‌وه هاتبوون .له ناویان پێشمه‌رگه‌یه‌کی ده‌نگ ناسک و خۆش هه‌بوو که پرسیارم کرد ئه‌مه کییه؟ و هاوڕی مسته‌فا به‌همه‌نی له وڵامدا وتی ئه‌وه کاک جه‌مال موفتی یه . کاک جه‌ماڵ موفتی ، گۆرانی بیژی هێژا و شوڕشگیڕ ، هونه‌رمه‌ندێکی روو له گه‌شه بوو که به داخه‌وه کۆنه‌پارێزانی ئیسلامی مۆله‌تیان پێ نه‌دا که خزمه‌تی زۆرتر به گه‌لی کوردستان بکات وله شه‌ڕی ناو شاری مه‌هاباد گیانی به‌خت کرد . لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه له مه‌هاباد ماشینیکیان موسادره کردبوو و بۆ یه‌که‌م جار جاده‌ی مه‌هاباد-میاندووئاومان کونترۆل کرد و سی ئه‌رته‌شیمان گرت و دیله‌کانمان بۆ ئاوایی سه‌هۆڵان گواسته‌وه . ئه‌زمونی زۆرمان نه‌بوو و ئه‌و سێ که‌سه ده‌رجه به‌رزی ئه‌رته‌شی وه‌ک : تیمسال و سه‌رهه‌نگیان هه‌بوو به‌ڵام ئازادمان کردن .. من و کاک حه‌سه‌ن لای هاورێ یانی سه‌قز سازمان دراین و له که‌مینیکدا، گوره‌هبانێکی کوردی سه‌قزیمان گرت و ئازادمان کرد . جاش به سه‌رکرده‌یی ڕه‌شید خان حیده‌ری له ناوچه‌که ، زۆریان بۆ خه‌ڵک هێنابوو و کۆمه‌ڵه بڕیاری گرتنی دا. به‌ڕیز شیخ عه‌لی له پیشمه‌رگه به ئه‌زمونه‌کانی کۆمه‌ڵه ی ڕه‌نجده‌ران فه‌رمانده‌ی ئه‌و پلانه بوو. سێ ماشین پڕ له پیشمه‌رگه ، بۆ ئه‌و پلانه دیاری کرا و سه‌روسیمای خۆمان داپۆشی و له ئاوایی تیکان ته‌په گوزرمان کرد و که‌س ئێمه‌ی نه‌ناسی. له ده‌ره‌وی تیکان ته‌په ، ئیسمایل مه‌ولودی و پاول هاتن بۆ لامان و کاک مینه‌ی حیسامی پرسیاری لی کردن چۆن زانیتان ئێمه پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌له ین ؟وتیان هه‌موو خه‌ڵکی تیکان ته‌په زانیان ئیوه کۆمه‌له‌ن و وه‌رنه‌وه ئاوایی نان بخون و بۆ خه‌ڵک سوخنڕانی بکه‌ن .کت‌وپڕ عبدوالرحمان به‌گ له خزمه‌کانی رشید خان له بۆکانه‌وه بۆ سارۆقامیش ده‌چوو ، که ئه‌سیرمان کرد. فه‌رمانده ده‌ستوری دا،تا چوار پیشمه‌رگه و من له گه‌ل کوری عبدوالحمان به‌گ بڕۆین بۆ سارۆقامێش و پشکنینی ماله‌که‌ی بکه‌ین . تفه‌نگێکی ژ 3 مان گرت . کاتێک به‌ره‌و تیکان ته‌په گه‌راینه‌وه دایکم خواردنی بۆ ئاماده کردبوین و بۆ من زۆر نیگه‌ران بووبوو.دایکم بیستبوی که له شه‌ڕی نزیک قه‌ره‌گوێز ،شانم سوکه برینی هه‌ڵگرتبوو که منی دیدار کرد ده‌گریا و زۆریش خۆشحال بوو. ده‌ستم له ملی کرد به‌ڵام هه‌ر تاسه‌م نه شکا! دوای حه‌سانه‌وه ،له مزگه‌وت عبدوالحمان به‌گمان موحاکمه کرد و وه‌عدمان لی سه‌ند هاوکاری ره‌شید خان نه کات و ئازادمان کرد و نامه‌یه‌کمان بۆ ڕه‌شید خان نووسی که ده‌ست له هاوکاری کردنی حکومه‌ت و جاشایه‌تی هه‌ڵگریت. و هاوڕیێ یان ئیسمایل مه‌ولودی، موحه‌ممه‌د جه‌نگی و که‌ریم مه‌حه‌ممه‌دی ، داوای کاری ئاشکرای پێشمه‌رگایه‌تیان کرد . که به‌رپرسانی کۆمه‌له وتیان ئیستا پێویست نیه ئێوه کاری ئاشکرا که‌ن و له شوینی خۆتان بمێنه‌وه .به‌لام تفه‌نگیکمان به‌کاک که‌ریم مه‌حه‌ممه‌دی دا و و هاته ناو ڕیزی پێشمه‌گه‌کانی کۆمه‌له‌وه .
ژانویه‌ی 2010 زاینی ،هانوفڕ – ئالمان
ره‌حیم مه‌حمودی (ره‌حیمه ره‌ش)
# ئه‌گه‌ر ناوی که‌سێک و یا رووداوێکم له بیر چوبێت، به گه‌وره‌ی خۆتان لیم ببورن .و ده‌بوا عه‌کسی زۆر که‌ستی تر، دانیم به‌ڵام عه‌کسیان ئاماده نه بوو.