پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی ئیعدام کراوه‌کان!
پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی هاوری ئیحسان فه‌تاحیان!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی کاک ئیحسان سڵاوێکی گه‌رم و خۆماڵیانه‌تان پێشکه‌س!
ئیعدامی هاوری ئیحسان دڵی هه‌موومانی ته‌زاند و به‌رینه‌کانمان کولایه‌وه. له قوڵایی دڵه‌وه سه‌رخۆشیتان پێ ئه‌ڵێـم، ئه‌ونده بزانن ئه‌و خه‌مه قورسه ته‌نیا به سه‌ر شان ئێوه‌وه سه‌نگینی ناکات بڵکوو ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که دڵیان بۆ ئازادی و یه‌کسانی ئینسان لێ ئه‌دات خۆیان به شه‌ریک و هاو خه‌می ئێوه ئه‌زانن. دڵنیا به‌ن له‌م موسیبه‌ته جه‌رگ به‌ڕه دا ته‌نیا نین ئێمه هه‌موومان پێکه‌وه ئه‌و ده‌رده ئه‌کێشین.
خۆشه‌ویستان! ئه‌وه ئه‌وڵ جار نیه که جه‌نایتکارانی جمهوری ئیسلامی به خه‌یاڵی خۆیان به ئیعدام و له سیداره‌دان خۆشه‌ویسته‌کانمان به‌ر به شۆڕش و ده‌نگی ئازادی خوازی کریکاران و خه‌ڵکی کورد ئه‌گرێت.
جه‌مهوری ئیسلامی به فانتوم، تۆپ و ته‌یاره، ئیعدام و کوشت و به‌ڕ خۆی به خه‌ڵکی کورد ناساند هیشتا خوێنی ڕه‌ژاویی خه‌ڵکی فه‌قیر و هه‌ژاری شاری سنه له نه‌وروزیی ساڵی 1358 وه‌شک نه‌بووبووه‌وه گۆمی خوێنی له هه‌موو کوردستان ڕێ خه‌ست و قه‌تڵ عامی شار و دێهاتی کرد و به درێژایی عومری نه‌گریسی نه‌یهشت خوێنی ئازیزانی ئێمه وه‌شک بێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه خه‌یاڵی خاوه به قه‌وڵ مه‌عروف " هر شب ستاره‌ای به زمین می‌کشند و باز آسمان ما غرق ستاره‌هاست".
ئێوه بنه‌ماڵه‌و که‌س وکاری هاوری ئێحسان دڵنیا به‌ن ڕێگای ئێحسانه‌کان، ماجدکان، بیژن چهرازینه‌کان و ئه‌حمه‌د شه‌عبانیه‌کان په‌ر له ڕێبوار. تا زۆڵم و بێ مافی مروڤ بمێنی شۆڕش و ڕاوستان هه‌یه.
با خوێن رێژانی جه‌مهوری ئیسلامی بزانن به‌زیاتر له سی ساڵ جه‌نایت و کوشت و به‌ڕ وئیعدامی ده‌سته جه‌معی نیتوانیوه و ناتوانی به‌ر به دنگی ئازادی خوازی و شۆڕشگێرانمان بگرێت.
بۆ ئاگاداری ئێوه‌ی خۆشه‌ویست چوار برام به ده‌س خوێن رێژانی جه‌مهوری ئیسلامی تیرباران کراون کاک حه‌سین وکاک ئه‌مین رۆژی 3 شه‌هریوری 1358 له پادگانی مه‌ریوان و کاک ماجد وکاک ئه‌مجه‌د 8 تیری 1360 له زیندانی ته‌ورێز و ئه‌وی که پێشکه‌شی ئێوه‌ی به‌رێزی ئه‌که‌م وه‌سیتنامه‌ی کاک ماجدم دوای ئه‌وه ئاگادار ئه‌بێت حوکمی ئیعدامی بۆ ده‌ر چووه نووسیویه‌تی. سه‌رنجی نووسراوه‌که‌ی کاک ماجد به‌دن که هێشتا نازانێت ئه‌مجه‌د ده‌سگیر کراوه له میدانی تیردا ئاگادار ئه‌بێت که ئه‌مجه‌دیش له گه‌ڵ ئه‌و ئیعدام ئه‌کرێت.
مه‌رگ ونه‌مان بۆ جه‌مهوری ئیسلامی
هه‌ر بژی برایتیمان خه‌بات ویه‌که‌تیمان
مه‌له‌که موسته‌فا سۆڵتانی
2009-11-12